فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 1 JUN 2020 02:20 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 5 AUG 2019 15:04
هەرێمی کوردستان و کۆمارى ئیتاڵیا تاوتوێی بەرفراوانترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی کونسوڵگەری کۆماری ئیتاڵیا بەسەرۆکایەتی سێرێنا مورۆنی،‌ كونسوڵی‌ ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمیان کرد و لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکە کە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە ئامادەبوو، وێڕای پیرۆزبایی کردن، کونسوڵی کۆماری ئیتاڵیا لە هەرێم هیوای بەرفراوانترکردنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیای خواست، هەروەها ووتی "ئیتاڵیا پشتیوانی لە حکومەتی تازەی هەرێمی کوردستان و کارنامەی کارکردنی دەکات لە سەرجەم بوارەکاندا".

لە بەرامبەردا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئاستی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوولای بەرز نرخاند و دڵنیایکردنەوە کەوا حکومەتی هەرێم کاردەکات بۆ بەرەوپێشتربردنى پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دەرەوە وە لەگەڵ کۆماری ئیتاڵیا لەپێناو سوود و هاوبەشی نێوان هەردوولا.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پوختەیەکی لەسەر کارنامەی حکومەتی تازەی هەرێم  بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی و پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بوارەکانی کارکردنی هاوبەش پێشکەشکردو زیاتر ووتی"خوازیارین لە داهاتوودا هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا بەیەکەوە پەیوەندیەکانیان بگەیەننە ئاستێکی بەرزتر.

 




ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان
TUE, 26 MAY 2020 18:51

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ٢٦ گوڵانی ٢٠٢٠ روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پرسی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە:

 
دەقى ووتاری بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی پلانەکانی حکومەت بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی
FRI, 22 MAY 2020 21:10

سەرەتا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیودارام کاتێکی خۆش لە رۆژانی جەژندا بە سەر ببەن، داواشتان لێدەکەم بۆ پاراستنی خۆتان و کەسوکار و کۆمەڵگەکەتان، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن.

 
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی گرنگ پێشکەش دەکات .
FRI, 22 MAY 2020 15:31

ئەمڕۆ هەینی 2020/5/22 کاتژمێر 8 ی ئێوارە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی گوتارێکی گرنگ دەربارەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش دەکات.

 

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

SUN, 31 MAY 2020 15:33

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) -- ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٥/٣١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌

SAT, 30 MAY 2020 17:22

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى ته‌ندروستى و ئابووریدا‌ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و جموجووڵى سه‌ربازیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا تاوتوێ كرا.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

SAT, 30 MAY 2020 16:08

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٥/٣٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مێجەر جەنەڕاڵ ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

 

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی مەترسیی تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا

FRI, 29 MAY 2020 11:55

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی ھەینی ٢٩ ئایاری ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا داوا لە ھاووڵاتییانی كوردستان دەكات بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی: