فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 14 DEC 2019 18:16 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 8 SEP 2019 18:34
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە گەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران : دەستبەرداری ماف وداخوازییە دەستوورییەکانمان نابین.

رۆژی یەکشەممە 2019/9/8 کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجامدرا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لە رەوشی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی ئاگادار کردەوە و گوتی پێشکەوتن لە گفتوگۆکانمان لە گەڵ بەغدا هەیە و هیوادارین لە سەر بنەمای دەستوور کێشەکان چارەسەر بکرێن بە شێوەیەک پرنسیپەکانی : هاوبەشی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان لە بەرچاو بگیرێن.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە کێشەی خەڵکی کوردستان تەنیا بودجە و مووچە نییە بەڵکو ئێمە خاوەنی پرسێکی نیشتمانین و داخوازی نەتەوەییمان هەیە و دەستبەرداری ماف وداخوازییە دەستوورییەکانمان نابین.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران لەسەر چەند تەوەرێک بە درێژی زانیاری پێویستیان لە بارەی ماف و داخوازییە دەستوورییە پێشیلکراوەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان خستەڕوو.

یەکەم: سەبارەت بە نەوت و راددەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئەو بڕە نەوتەی هەناردە دەکرێت وشایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان و داهاتی مانگانەی نەوت کە بۆ مووچە خەرج دەکرێت، زانیاریی ورد وپێویست خرانە روو . ئەم زانیاریانەش بەشێکە لە پرۆژەی وردبینی نەوت وگازی هەرێمی کوردستان کە لایەن کۆمپانیای نێودەلەوتی (دیلۆیت Deloitte ) ئامادەکراوە وسیاسەتی شەفاف و ئاشکرایانەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بواری نەوت وگازدا.

دووەم : قەرزەکان: سەبارەت بە دۆسیەی قەرزەکانی هەرێمی کوردستان ، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەو قەرزانە درا کە لە ئەستۆی هەرێمی کوردستاندان و بەشێکە لە دۆسیەکانی گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی. هۆکاری سەرەکی ئەم قەرزانەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی بەغدا و ئەو قەیرانە داراییەی بەو هۆیەوە دروستبوو، بەتایبەتی دابینکردنی خەرجی زیاتر لە دووملیۆن ئاوارە و شەڕی داسەپاوی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

سێیەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پابەندبوون بەو ئیلتیزاماتە دەستووریانەی کە لە ئەستۆیدایە، لە هەمانکاتدا بە هیچ شێوەیەکیش سازیش لە سەر ماف و دەسەڵاتەکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ناکات.

لە کۆبوونەکەدا ئاماژە بەوە درا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 30 ی تەمووزی 2019 سەرۆک و ئەندامانی لیژنە تەکنییەکانی دەستنیشانکردووە و گفتوگۆکانیش لە گەڵ حکومەتی فیدرالی بەردەوامە لە سەر دۆسییەکانی دارایی وبودجە ، نەوت وگاز ، قەرزەکان ، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم . بەو ئاراستەیەی کە بتوانین بگەینە رێککەوتن لە سەر بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2020 و کارکردنی بەردەوام لە سەر چارەسەریی درێژخایەن بۆ ئەو دۆسیانە لە سەر بنەمای دەستوور وبەرژەوەندی هاوبەش و بەرەچاوکردنی پرنسیپەکانی شەراکەتی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها ئاماژە بەو یاسایانەش درا کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەردەچن و نەگونجاون لەگەڵ بنەماکانی دەستوور و سیستەمی فیدراڵی.

فراکسیۆنە کوردستانییەکان خۆشحاڵ بوون بەو کۆبوونەوانە و ئەو زانیاریە ورد وپێویستانەی خرانە روو ، بڕیاریش درا لە پێناو هەماهەنگی زیاتر کۆبوونەوەی نێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.




ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای چاکسازی بە کۆی دەنگ پەسەند کرد و دەینێرێتە پەرلەمان
WED, 11 DEC 2019 19:08

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٢/١١ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکان پێشوازى لە باڵیۆزى کۆمارى چیک لە بەغدا کرد
TUE, 10 DEC 2019 20:14

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم، پێشوازى لە بەڕێزان (مارتن ڤیتێک) باڵیۆزى کۆمارى چیک لە بەغدا و میخال سڤۆبۆدا کونسوڵى گشتى کۆمارى چیک لە هەولێر کرد.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکان پێشوازى لە شاندێکى دامەرزاوەى ڕەوەندى کلدانى لە ئەمریکا کرد
TUE, 10 DEC 2019 19:09

 سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم، پێشوازى لە شاندێکى دامەزراوەى ڕەوەندى کلدانى لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کرد بە سەرۆکایەتى بەڕێز (د. ئەدهید میرى) بەڕێوەبەرى پڕۆژە تایبەتەکان لە دامەرزاوەى ناوبراو.

 

 

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە شاندێکى وەزارەتى دەرەوەى بەنگلادیش کرد

THU, 12 DEC 2019 16:15

بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە شاندێکى وەزارەتى دەرەوەى بەنگلادیش کرد بە سەرۆکایەتى بەڕێز (زەهانگیر ئەلەم) بەڕیوەبەرى گشتى لە وەزارەتى دەرەوەى بەنگلادیش.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حكومەت و سەرۆکی گروپی ڕاوێژکاری دیالۆگ دوایین پەرەسەندنەکانیان تاوتوێ کرد

THU, 12 DEC 2019 16:08

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، ڕێکەوتی ١٢/١٢/٢٠١٩، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە بەڕێز ڕام مانیکالینگام، سەرۆکی گروپی دیالۆگی ڕاوێژکاری بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی گفتوگۆ و دیالۆگ لەنێوان پێهاتە جیاجیاکان بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە و سەقامگیری لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکان.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە کونسوڵى سویسڕا لە عەممان کرد

THU, 12 DEC 2019 16:00

ڕۆژى پێنج شەممە رێکەوتى (12/12/2019) بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە خاتوو (ڕێگولا لیمۆس) کونسوڵى سویسڕا لە عەممان کرد کە بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشى هەرێمى کوردستان و دوایین پێشهاتەکان سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد.

 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

WED, 11 DEC 2019 22:02

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٢/١١ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و نوێنەر و دیپلۆماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.