فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 23 FEB 2020 17:58 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 10 SEP 2019 17:03
کۆمارى چینى میللى ئاستی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی لە هەرێم بەرز دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/20سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ نی ڕوچی، کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان کۆبۆوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست.

کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەرێم باسی لە پەیوەندی لەمێژینەی نێوان کۆماری چینی میللی و هەرێمی کوردستان کرد ئەوکاتەی هەردوو گەل ئاڵوگۆڕی بازرگانیان کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا پەیوەندی نێوان هەردوولا فراوان بووە، ووتی "کۆماری چینی میللی گرنگی بە پێگەی هەرێمی کوردستان دەدات، هەر لەو چوارچێوەیەشدا و لە دەستپێکی شەڕی داعش نوێنەرایەتی خۆی لەسەر ئاستی کونسوڵگەی گشتی لە هەرێم کردەوە."

لە بەشێکی تری ووتەکانیدا نی ڕوچی هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی تازەی هەرێم خواست و ووتی حکومەتی چین بایەخێکی تەواو بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات وە هانی کۆمپانیا چینیەکان دەدات بۆ ئەوەی بێن لە هەرێم وەبەرهێنان بکەن لەگەڵ ئاسانکاری بۆ فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان.

هاوکات ڕایگەیاند کۆماری چینی میللی لە ڕووی زانستی و کەلتوورییەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە پێشکەوتنی باشدان وەکو خوێندنی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەددین وە خوێندنی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی زانستی چین دەکرێتەوە.

نی ڕوچی ڕۆڵی کاریگەرانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند لە بەرەوپێشبردنی هەرێم لە ڕووی ئاوەدانکردنەوەو ئابووری و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، ووتی سەقامگیری و ئاسایش فاکتەرێکی سەرەکیە کە وای لە وەبەرهێنە چینیەکان کردووە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن، بۆیە پێشبینی دەکەین لە 2 ساڵی داهاتوودا ژمارەی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانمان لە هەرێم زیاد بکات.

لەلایەن خۆیەوە بەرپرسی فەرمانگە باسی لە گرنگی پێگەی ئابووری و زانستی و مێژوویی و کەلتووری و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی وڵاتی چین کرد. هاوکات سوپاسی کونسوڵگەی گشتی چین لە هەرێم کرد بۆ پێشخستنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا بەتایبەتیش لە بواری زانستی و ئابووریدا. بەرپرسی فەرمانگە هیوای خواست چین بە ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات لە گشت بوارەکاندا.


لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی فەرمانگە پوختەیەکی لەسەر پەرەسەندنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و بەرەوپێشترچوونی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ پێشکەشکرد، هەروەها باسی لە سیاسەتی کرانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەڕووی چین و وڵاتانی تری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

جێگای ئاماژەیە کونسوڵگەری گشتی کۆماری چینی میللی 5 ساڵی تەمەنی لە هەرێمی کوردستان تێپەڕاند.




سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عوسمان بایده‌میر كۆبوونه‌وه‌
WED, 19 FEB 2020 14:33

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19/2/2020 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ سیاسه‌تمه‌داری كورد به‌ڕێز عوسمان بایده‌میر و شاندێكی یاوه‌ری کرد.

 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاپا فرەنسیس كۆبووەوە
WED, 19 FEB 2020 13:30

ڤاتیكان (GOV.KRD) - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٢/١٩ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە.

 
پەیوەندیە کەلتوورییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان شاری کراکۆڤى پۆڵۆنیا زیاتر پەرەى پێدەدرێت
WED, 19 FEB 2020 09:38

بەڕێز زیاد رەئووف ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی پۆڵۆنیا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێز ڕۆبەرت پیاسکۆڤسکی ( Robert Piaskowski ) ، نوێنەری تایبەتی پارێزگاری کراکۆڤ بۆ کاروباری کەلتوورى ئەنجامدا.

 

 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

WED, 19 FEB 2020 23:32

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكای بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ کرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیی داعش دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌ بۆیه‌ به ‌پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ جددی سه‌یری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ بكات.

 

بە ئامادەبوونى سەرۆكی ھەرێمی ماڵاپۆلسكا، نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداری لە دیداری ساڵانەی دەستەی دیپلۆماسی ئەو وڵاتە کرد

WED, 19 FEB 2020 21:39

زیاد رەئووف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداربوو لە دیداری ساڵانەی دەستەی دیپلۆماسی لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی ماڵاپۆلسكا لە شاری كراكۆڤی پایتەختی ئەو ھەرێمە .

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە

WED, 19 FEB 2020 19:05

رۆما، ئیتاڵیا (GOV.KRD) - سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ لە رۆما لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە و تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەشیان کرد.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

WED, 19 FEB 2020 19:03

رۆما، ئیتاڵیا (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ لە رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.