فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 14 DEC 2019 18:21 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 6 OCT 2019 13:29
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێم کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠١٩/١٠/٦) سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیفوثیموس کۆستۆپۆڵۆس، کونسوڵی گشتی کۆماری یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکە، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت و کونسوڵی گشتی کۆماری یۆنان تاوتوێی دوایین ڕووداوەکانی عێراق و ناوچەکە بەگشتی کرد. هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بۆ ناوچەکە گرنگە ئەمە لەکاتێکدا کە هێشتان داعش و هێزە تووندڕەوەکانی تر هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جمووجۆڵەکانیان لە زیادبووندان.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت تیشکی خستەسەر دەرفەتەکانی باشترکردنی هەماهەنگیەکانی نێوانیان و پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان  لە سەرجەم بوارەکاندا بەتایبەتیش لەڕووی ئابووری، کشتوکاڵ، بازرگانی و وەبەرهێنان.




ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای چاکسازی بە کۆی دەنگ پەسەند کرد و دەینێرێتە پەرلەمان
WED, 11 DEC 2019 19:08

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٢/١١ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکان پێشوازى لە باڵیۆزى کۆمارى چیک لە بەغدا کرد
TUE, 10 DEC 2019 20:14

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم، پێشوازى لە بەڕێزان (مارتن ڤیتێک) باڵیۆزى کۆمارى چیک لە بەغدا و میخال سڤۆبۆدا کونسوڵى گشتى کۆمارى چیک لە هەولێر کرد.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکان پێشوازى لە شاندێکى دامەرزاوەى ڕەوەندى کلدانى لە ئەمریکا کرد
TUE, 10 DEC 2019 19:09

 سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم، پێشوازى لە شاندێکى دامەزراوەى ڕەوەندى کلدانى لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کرد بە سەرۆکایەتى بەڕێز (د. ئەدهید میرى) بەڕێوەبەرى پڕۆژە تایبەتەکان لە دامەرزاوەى ناوبراو.

 

 

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە شاندێکى وەزارەتى دەرەوەى بەنگلادیش کرد

THU, 12 DEC 2019 16:15

بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە شاندێکى وەزارەتى دەرەوەى بەنگلادیش کرد بە سەرۆکایەتى بەڕێز (زەهانگیر ئەلەم) بەڕیوەبەرى گشتى لە وەزارەتى دەرەوەى بەنگلادیش.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حكومەت و سەرۆکی گروپی ڕاوێژکاری دیالۆگ دوایین پەرەسەندنەکانیان تاوتوێ کرد

THU, 12 DEC 2019 16:08

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، ڕێکەوتی ١٢/١٢/٢٠١٩، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە بەڕێز ڕام مانیکالینگام، سەرۆکی گروپی دیالۆگی ڕاوێژکاری بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی گفتوگۆ و دیالۆگ لەنێوان پێهاتە جیاجیاکان بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە و سەقامگیری لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکان.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە کونسوڵى سویسڕا لە عەممان کرد

THU, 12 DEC 2019 16:00

ڕۆژى پێنج شەممە رێکەوتى (12/12/2019) بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە خاتوو (ڕێگولا لیمۆس) کونسوڵى سویسڕا لە عەممان کرد کە بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشى هەرێمى کوردستان و دوایین پێشهاتەکان سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد.

 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

WED, 11 DEC 2019 22:02

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٢/١١ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و نوێنەر و دیپلۆماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.