فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 14 DEC 2019 19:53 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 7 OCT 2019 21:27
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی رووسیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٠/٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای رووسی بە سەرۆکایەتی سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەبوو، وەزیری دەرەوەی رووسیا دووبارە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان گەلی کورد و رووسیا و مانەوەی سەرکردەی مێژوویی کورد مەلا مستەفا بارزانی کرد لە رووسیا.

لە کۆبوونەکەدا جەخت لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رووسیا کرایەوە و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان ئاماژەی بەوەدا کە پێشوازی لە بەهێزبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانمان لەگەڵ رووسیادا دەکەین، لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی رووسیا ستایشی سەقامگیریی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ سەرمایەگوزاریکردن لە هەرێمی کوردستان. هەروەها پشتگیریشی لە هەبوونی گەشتی راستەوخۆ لە نێوان هەولێر و مۆسکۆ کرد.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە جموجۆڵ و هەڕەشەکانی داعش کرا لە چەند ناوچەیەکی عیراق و سوریا. هەردوولا هاوڕابوون کە داعش هێشتاش مایەی هەڕەشەیە لەو ناوچانە. لاڤرۆڤ ستایشی رۆڵی گرنگی پێشمەرگە و کوردی کرد لە عێراق و سوریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و ئامادەیی رووسیاشی دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەک کە لە مبارەیەوە پێویست بێت.

هەروەها لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سوریا کرا .ئاماژە بەوە درا کە گرژبوونی زیاتری دۆخەکە زیانێکی زۆر بە خەڵکی ناوچەکە دەگەیەنێت. هەردوولا هاوڕابوون کە کورد رۆڵی خۆی لە داهاتووی سوریادا هەبێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتن بەردەوامن. وەزیری دەرەوەی رووسیا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا دەربڕی.




ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای چاکسازی بە کۆی دەنگ پەسەند کرد و دەینێرێتە پەرلەمان
WED, 11 DEC 2019 19:08

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٢/١١ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکان پێشوازى لە باڵیۆزى کۆمارى چیک لە بەغدا کرد
TUE, 10 DEC 2019 20:14

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم، پێشوازى لە بەڕێزان (مارتن ڤیتێک) باڵیۆزى کۆمارى چیک لە بەغدا و میخال سڤۆبۆدا کونسوڵى گشتى کۆمارى چیک لە هەولێر کرد.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکان پێشوازى لە شاندێکى دامەرزاوەى ڕەوەندى کلدانى لە ئەمریکا کرد
TUE, 10 DEC 2019 19:09

 سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم، پێشوازى لە شاندێکى دامەزراوەى ڕەوەندى کلدانى لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کرد بە سەرۆکایەتى بەڕێز (د. ئەدهید میرى) بەڕێوەبەرى پڕۆژە تایبەتەکان لە دامەرزاوەى ناوبراو.

 

 

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە شاندێکى وەزارەتى دەرەوەى بەنگلادیش کرد

THU, 12 DEC 2019 16:15

بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە شاندێکى وەزارەتى دەرەوەى بەنگلادیش کرد بە سەرۆکایەتى بەڕێز (زەهانگیر ئەلەم) بەڕیوەبەرى گشتى لە وەزارەتى دەرەوەى بەنگلادیش.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حكومەت و سەرۆکی گروپی ڕاوێژکاری دیالۆگ دوایین پەرەسەندنەکانیان تاوتوێ کرد

THU, 12 DEC 2019 16:08

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، ڕێکەوتی ١٢/١٢/٢٠١٩، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە بەڕێز ڕام مانیکالینگام، سەرۆکی گروپی دیالۆگی ڕاوێژکاری بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی گفتوگۆ و دیالۆگ لەنێوان پێهاتە جیاجیاکان بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە و سەقامگیری لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکان.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە کونسوڵى سویسڕا لە عەممان کرد

THU, 12 DEC 2019 16:00

ڕۆژى پێنج شەممە رێکەوتى (12/12/2019) بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە خاتوو (ڕێگولا لیمۆس) کونسوڵى سویسڕا لە عەممان کرد کە بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشى هەرێمى کوردستان و دوایین پێشهاتەکان سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد.

 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

WED, 11 DEC 2019 22:02

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٢/١١ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و نوێنەر و دیپلۆماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.