فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 25 JAN 2020 05:56 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 3 NOV 2019 14:41
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی ئەنجومەنی خاوەنکارانی عێراقی - بەریتانی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی (٣/١١/٢٠١٩)، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە شاندێکی رێکخراوی ئەنجومەنی خاوەنکارانی عێراقی - بەریتانی  (IBBC) بە سەرۆکایەتی خاتوو بارۆنیس ئێما نیکلسۆن و بەشداری بەڕێز جەیمس ثۆرنتۆن، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە سەرۆک و نوێنەری کۆمپانیا و خاوەنکارانی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە ئامانجی تاوتووێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە و بوار و دەرفەتەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و هەماهەنگی نێوان خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد بۆ ئەم سەردانە پاشان پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە دیدگای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕابردوو و ئێستادا بۆ برەودان بە کەرتی تایبەت و هاندانی وەبەرهێنانی بیانی لە بوارە جیاجیاکانی ووزە و ژێرخان و ئاوەدان کردنەوە. دواتر، هانی خاوەنکاران و وەبەرهێنەرانیدا هاوتا لەگەڵ دیدگای حکومەت هەماهەنگ و هاوکار بن لەسەر کارکردن و وەبەرهێنان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی ناوخۆیی لە بوارەکانی پەرەپێدانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پەروەردە بە ئامانجی هەمەجۆر کردنی سەرچاوەی ئابووری.

 

لەلای خۆیەوە ، خاتوو بارۆنیس ئێما نیکلسۆن، بەناوی شاندی یاوەری، سووپاسگوزاری و خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە بۆ لەنزیکەوە ئاشنا بوون بە دەرفەت و بوارەکانی وەبەرهێنان و هەماهەنگی هەردولا بە مەبەستی بەشداری زیاتری کەرتی تایبەت و پەرەپێدانی بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەش لەنێوان خاوەنکار بۆ خاوەنکار.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بەڕێز بەرپرس فەرمانگە و ئەندامانی شاندی میوان ئاڵوگۆڕی زانیاری و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد وەکو هاندەرێک بۆ بەشداری و نزیکبوونەوەی خاوەنکارانی بەریتانی و هەرێمی کوردستان لە ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی جۆراوجۆر لە بوارەکان و چۆنیەتی هاوکاری و هەماهەنگی و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەش کردنی ئاسانکاری.

 




سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان كۆبووه‌وه‌
THU, 23 JAN 2020 13:02

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى خۆى بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى عو‌مان دووپات كرده‌وه‌ به‌ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سوڵتان قابووس بن سه‌عید سوڵتانى پێشووى عومان، هه‌روه‌ها پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ سوڵتانى تازه‌ خاوه‌نشكۆ هه‌یسه‌م بن تارق ئال سه‌عید كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عومان ده‌ربڕى.

 
ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی (پیادەکردنی پیشەی ژمێریاریی و وردبینی لە هەرێمی کوردستان) پەسەند کرد
WED, 22 JAN 2020 20:38

رۆژی چوارشەممە ٢٢/١/٢٠٢٠ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ڕێكخراوى جایكا كۆبوه‌وه‌
WED, 22 JAN 2020 18:57

سه‌رۆك نیچیرڤان بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شینیچى كیتائۆكا سه‌رۆكى ئاژانسى جایكاى ژاپۆنى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و پرۆژه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌ربڕى كه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ خزمه‌تیان به‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و جێپه‌نجه‌یان به‌ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دیاره‌.


 

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی: دانانی ئاڵای كوردستان ڕێزلێنانه‌ له‌ خه‌بات و قوربانیی گه‌لێك

FRI, 24 JAN 2020 14:56

دواى ته‌واوبوونى دوایین ڕۆژى كار و چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان له‌ داڤۆس، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24/1/2020 له‌ وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووساندا باسی له‌ به‌شدارییان له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌وه‌ كرد.


سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان كۆبووه‌وه‌

FRI, 24 JAN 2020 12:50

له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌ كۆڕبه‌ندیى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان كۆبووه‌وه‌


سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سكرێترى گشتیى یووئین كۆبوووه‌

FRI, 24 JAN 2020 12:36

له‌ دوایین ڕۆژى به‌شداریكردنیدا له‌ كۆڕبه‌ندیى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس، سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 24/1/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌نتۆتیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆبوووه‌.


له‌ داڤۆس سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى عێراقه‌وه‌ ده‌دوێت

THU, 23 JAN 2020 17:12

له‌ به‌رده‌وامیى چالاكییه‌كانیدا له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/1/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ دانیشتنێكدا به‌ ناونیشانى “ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگیر” كرد