فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 8 DEC 2019 08:36 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 24 NOV 2019 17:32
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر بەسەر دەکاتەوە

• سەرۆکی حکومەت: هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستن و گرنگیدان بە شوێنەوارە مێژووییەکانمان دەیکەین

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/١١/٢٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەلای دێرینی هەولێری کرد و لە نزیکەوە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵا و دەروبەری بەسەرکردەوە.

تیمی ئەندازیاری نۆژەنکردنەوەکەی قەڵا، بە درێژی قۆناخەکانی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکەیان بۆ سەرۆکی حکومەت روون کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە لایەن یۆنیسکۆوە لە لیستی کەلەپووری جیهانیدا تۆمار کراوە.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگی قەڵای هەولێردا و رایگەیاند هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستن و گرنگیدان بە شوێنەوارە مێژووییەکانمان کە بەشێکن لە ناسنامەی نیشتمانیمان دەیکەین. گوتیشی پێویستە نۆژەنکردنەوەکە بەپێی مەرج وستانداردەکانی کەلەپووری جیهانیی بێت.

پاشان سەرۆکی حکومەت گەشتێکی بە ناو قەڵادا کرد و مۆزەخانەی قەڵای بەسەر کردەوە.




کونسوڵی گشتی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو، لەلایەن بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا
THU, 5 DEC 2019 13:10

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٥/١٢/٢٠١٩) ، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ئیشتڤان ئیمری کونسوڵی گشتی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان كرد کە تیایدا هەردولا تاوتوێی دوایین پرسە هەنووکەییەکان و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و مرۆییەکان کرد و هیوایان خواست بەردەوام بن لەسەر برەودانی زیاتری پەیوەندیەکانی بەرژەوەندی هاوبەش.

 
راگەیاندراوێك لە فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی كوردستانەوە
THU, 5 DEC 2019 11:39

پەلاماری داعش بۆ سەر لیوایەكی پێشمەرگەی كوردستان لە خانەقین، دوابەدوای زنجیرەیەك كردەوەی تیرۆریستیی یەك لە دوایەكی ئەم چەند مانگەی رابردوو لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركووك و گەرمیان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە داعش كۆتایی نەهاتووە و هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاساییش، شەڕی لەنێوبردنی ئەو دوژمنە سەرسەختەی مرۆڤایەتی هێشتا درێژەی هەیە.

 
سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان (UNAMI) کۆبووەوە
THU, 5 DEC 2019 11:36

لە دیدارێکى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان UNAMI باس لە هاوکارى هەماهەنگى نێوان دامەزراوەکانى هەرێم و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.

 

 

گوتاری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی سه‌د رۆژی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

SAT, 7 DEC 2019 21:43

لە ڕۆژی سوێندخواردنی کابینەکەمان لە پەرلەمان، ئاماژەم بەوەکرد، کە ئەرکێکی سەختمان لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام وتمان کە پشت بەخوا و متمانەی هاوڵاتیانمان، دەتوانین بەسەر سەختییەکاندا زاڵ ببین و ، ئەم قۆناغە تێپەڕێنین. خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرەدا ڕایبگەیەنم ، کە بە بڕوای ئێمە قۆناغی باشمان بڕیوە و ڕەوتی کارەکانمان کەوتووەتە سەر ڕاستەڕێ و دەسکەوتی بەرچاو بەدی هاتوون.

 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری دەکات

SAT, 7 DEC 2019 16:57

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١٢/٧ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى ئوسترالیا لە عێراق کرد

THU, 5 DEC 2019 23:44

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە بەڕێز (جەیسن ئالفێریک) جێگرى باڵیۆزى ئوسترالیا لە عێراق کردو باس لە ڕەوشى هەنووکەیى عیراق و ناوچەکە و پەیوەندیەکانى نێوان هەولێرو بەغدا.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندی ژووری بازرگانی ئەمریکا کرد

THU, 5 DEC 2019 13:31

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٥/١٢/٢٠١٩) ، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ستیڤ لەتس، جێگری سەرۆکی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ژووری بازرگانی ئەمریکا و شاندی یاوەری کرد بە ئامانجی تاوتوێ کردنی برەودانی پەیوەندیەکانی  ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان.