فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 21 MAY 2018 08:25 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 18 APR 2018 12:55
نێچیرڤان بارزانى و یان كۆبیش پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئایارى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق خواست.

پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كارى لیژنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه‌ نراون له‌ كردنه‌وه‌ى فڕۆكاخه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناردنى به‌شێك له‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى دیالۆگ، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو كه‌ تیایدا جه‌ختیان له‌ گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ كرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕى دژى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ش، تیشكى خرایه‌ سه‌ر.




فەلاح مستەفا لەگەڵ بەرپرسى تازەى نووسینگەى مافەکانى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێم کۆبووەوە
WED, 16 MAY 2018 13:06

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٦/٥/٢٠١٨ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى کرد لە یوشیکۆ هاسومى بەرپرسى تازەى نووسینگەى مافەکانى مرۆڤى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان.

 
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ تۆڕی گه‌نجانی نیشتیمان NYN کۆبووەوە
MON, 14 MAY 2018 20:02

ئێوارەى رۆژى دووشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت  بە ئامادەبوونى خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو ژمارەیەک لە راوێژکارو بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگە پێشوازیان لە ژمارەیەکى زۆر لە ئەندامانى تۆڕی گه‌نجانی نیشتیمان NYN بەسەرۆکایەتى رەوەند حوسێن دامەزرێنەرى تۆڕى گەنجانى نیشتمان کە خۆى لە چالاکوانانى خۆبەخش لە بوارە جیاجیاکان دەبینێتەوە کرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و برێت مه‌كگۆرگ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن تاوتوێ ده‌كه‌ن
MON, 14 MAY 2018 18:21

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/5/2018، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ریان كرد.

 

 

شاندێکی حکومەتی هەرێم بەشداری کۆڕبەندی ئاسایشی جیهانی GLOBSEC لە سلۆڤاکیا کرد

SUN, 20 MAY 2018 10:53

لە ماوەی ڕۆژانی ١٧-١٩ / ٥ / ٢٠١٨ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت  بەشداری لە سێزدەهەمین کۆربەندی ئاسایشی جیهانی لە براتسلاڤای پایتەختی سلۆڤاکیا کرد.

 

نوێنەرایەتى حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا کۆنفرانسێکی نێودەولەتی دەربارەی رۆلی کورد لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست سازکرد

FRI, 18 MAY 2018 10:55

لەژێر ناونیشانی"رۆلی کورد لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست " کۆنفرانسێکی زانستی نێودەولەتی رۆژی دووشەم ١٤ی ئایار بەڕێوەچوو لە زانکۆی کۆلێگیوم سیڤیتاس لە وارشۆ ، بەھاوکاری و لە ژێر چاودێری نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا .

 

پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THU, 17 MAY 2018 10:29

بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەو مانگە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك.

 

نێچیرڤان بارزانی: داوا ده‌كه‌م كۆمسیۆن نیگه‌رانیی لایه‌نه‌كان به جددى وه‌ربگرێت

WED, 16 MAY 2018 22:53

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/5/2018 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و دۆخی ناوچه‌كه‌وه به‌گشتی كرد.