فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 19 DEC 2018 15:15 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 17 SEP 2018 15:44
بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتى تازەى یۆنان لە هەرێم، ئێفتیمۆس کۆستۆپۆلۆس لەگەڵ فەلاح مستەفا کۆبووەوە

بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتى تازەى یۆنان لە هەرێم ئەمڕۆ ئێفتیمۆس کۆستۆپۆلۆس ، کونسوڵی گشتی تازەى یۆنان سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پاش ئەوەی پیرۆزبایی لە بەڕێز کۆستۆپۆلۆس كرد بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەك کونسوڵی گشتی نوێی ووڵاتەکەی لە هەرێم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بۆنەی بەرزبوونی ئاستی پەیوەندی ووڵاتی یۆنان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە نووسینگەی کاروباری بازرگانی بۆ کونسوڵگەری گشتی و هیواى سەركەوتنى بۆ بەڕێز کۆستۆپۆلۆس و تیمی هاوکاری خواست لە کارەکانیاندا، هاوکات ئامادەیی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى خستەڕوو بۆ هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو سەرخستنى کار و چالاکیەکانیان و پەرەپێدانی پەیوەندیە دووقۆڵیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یۆنان لە بوارەکانی خوێندن و کشتوکاڵ و تەندروستی و گەشتیاری و بواری گرینگی تر.

 

دواتر،  هەردولا تیشکیان خستە سەر پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان و لە وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێز کونسوڵی گشتی بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پوختێکی سەبارەت بە دوایین هەڵبژاردنەکانی عیراقی فیدراڵ و هەوڵدانی لایەنە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ باس کرد و ئاماژەی بە بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنەکان کرد لە کۆتایی مانگی ئەیلول لە هەرێمی كوردستان.

لە کۆتاییدا بەڕێز کونسوڵی گشتی یۆنان سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و هیوای زیاتر پێشکەوتن و سەرکەوتنی بۆ هەرێمی كوردستان خواست لە سایەی هەبوونی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام.
 




وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری گەیشتنە هەرێمى کوردستان
TUE, 18 DEC 2018 17:56

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری گەیشتنە شاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن کەریم سنجارى وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کورستان و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و دڵشاد بارزانى نوێنەرى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا پێشوازییان لێکرا.

 
نێچیرڤان بارزانی داواى به‌رده‌وامیى هاوكارییه‌كانى هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
TUE, 18 DEC 2018 11:59

دوای کۆبوونەوەی نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ستێف بلۆك وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، لە لێدوانیكى ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا باسیان له‌ ناوه‌ڕۆكی كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه‌
TUE, 18 DEC 2018 11:56

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ستێف بلۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌به‌ڕێزان باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌ عێراق وكونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.

 

 

بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حکومەت، نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن یادی هەشتاو پێنجەمین ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی ئیمپڕاتۆری ژاپۆنی لە هەولێر کردەوە

WED, 19 DEC 2018 12:08

بەبۆنەى هەشتاو پێنجەمین ساڵیادى رۆژى لەدایکبوونی ئیمپراتۆری وڵاتی ژاپۆن،  نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و باڵیۆزى ژاپۆن لە عیراق و پەرلەمانتار و دیپلۆماتکاران، رێوڕەسمێکى لە شارى هەولێر سازکرد.

 

نێچیرڤان بارزانى: له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا خوازیارى په‌یوه‌ندیى باشترین

TUE, 18 DEC 2018 22:19

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/12/2018 دوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دوان.

 

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌

TUE, 18 DEC 2018 22:16

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نوێی ژاپۆن كۆبوونه‌وه‌

TUE, 18 DEC 2018 21:22

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ناوفومی هاشیمۆتۆ باڵیۆزی نوێی ژاپۆن له‌ عێراق كرد.