فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 19 JAN 2019 01:50 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 4 OCT 2018 13:38
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەشدارى لە ئاهەنگی ۷۵ ساڵەی لەدایک بوون و ۳۵ ەمین ساڵیادی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ بەڕێز لێخ ڤاڵێنسا کرد

بەڕێز زیاد رەئوف نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ زۆر میوانانی تری نێوخۆیی و بیانی بەشداری کرد لە ئاهەنگی ۷۵ ساڵەی لەدایک بوون و ۳۵ ەمین ساڵیادی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ بەڕێز ( لێخ ڤاڵێنسا) کە لە ھۆڵی ئۆپێرای شاری گدانسك بەڕێوەچوو .

شایەنی باسە بەڕێز سەرۆك مسعود بارزانی بەفەرمی بۆ مەراسیمەکە بانگێشت کرابوو، بەڵام بەهۆی کەمی دەرفەت و سەرقاڵی بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان نەیتوانی لە مەراسیمەکە بەشدار بێت، بەڵام نامەی پیرۆزبایی ئاراستەی  بەڕێزیان کرد کە نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان زیاد رەئوف گەیاندیە بەڕێز لێخ ڤاڵێنسا>

لێخ ڤالێنسا یەکێکە لە بە ناسراوترین سیاسەتمەداری وڵاتی پۆڵۆنیا لەسەر ئاستی جیهان .لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی بیست  سەرکردەی جولانەوەی سۆلیدارنەشچ Solidarność بوو و توانی ببێتە ھۆی گۆڕینی ئاشتیانەی سیستەمی سیاسی و ئابووری و لادانی دەسەڵاتی کۆمۆنیست لە وڵاتەکەی، کە هاوکات کۆمەڵێک گۆڕانکاری گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا لە ھەموو ئەوروپای ڕۆژھەڵات وەك: ڕوخانی دیواری بەرلین، کۆتای جەنگی سارد وە بە دیموکراسی کردنی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوڕوپا.

 

لەنێوان ساڵەکانی ۱۹۹۰ _ ۱۹۹۵ (لێخ ڤاڵێنسا) سەرۆکی کۆماری پۆڵۆنیا بوو ، دواتر وەك دیموکراتخواز و چالاکوان لەبواری مافی مرۆڤ لە ھەموو جیھان بەردەوام بووە لە خەباتی . ناوبراو هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە. ئەم ساڵیش وەك هەموو ساڵەکانی تر لە ئاهەنگی ساڵرۆژی لەدایک بوون و ۳۵ ساڵەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی زیاتر لە ٥٠٠ مێوانان لە سیاسەتمەداران و باڵیۆزی وڵاتان و ڕۆشنبیران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی وه سەرکردە جەماوەریەکانی پۆڵەندا و ئەوروپا و تەواوی جیھان  ئامادەبوون ، لە نێویان (دۆنالد توسك) سەرۆكی یەکیەتی ئەوروپا کە نامەیەکی پیرۆزبایی پێشکەشی ناوبراوی کرد بە واژوی ٢٧ سەرۆك و سەرکردەی ئەوروپا.

دوای پیرۆزبایی کۆنسێرتێك بەڕێوەچوو ، دواتر خوانی ئێوارە دەرفەتێك بوو  بۆ قسەکردن و بیروڕاگۆڕینەوە لە نێوان    مێوانان و بەشدارانی ئاھەنگەکە .

(لێخ ڤالێنسا) ھەردەم پشتیوانی و پشتگیری خۆی بۆ دۆزی نەتەوەی کورد دەربڕیوە لە کاتی چەندین جار چاوپێکەوتنەکانی بە ڕێز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپۆڵۆنیا و شاندی هەرێمى کوردستان و قوتابیانی کورد لەو وڵاتە . ناوبراو لە مەراسیمی یادی ٢٥ ساڵەی (ئەنفال) له ساڵی ۲۰۱۳ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەفەرمی بانگێشت کرا بەڵام بە هۆی جێگیرنەبوونی باری تەندروستی نەیتوانی ئامادە بێت.




به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و كونسوڵی گشتى كۆریا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كانیان تاوتوێ كرد
SUN, 13 JAN 2019 18:22

له‌ دیدارێك كه‌ خاتوو سیهام جه‌به‌لی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ ئاماده‌بوو باس له‌ پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هەرێمى کوردستان و عیراق كرا.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی سه‌ربازیی به‌ریتانیا ده‌كات
THU, 10 JAN 2019 13:45

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ژه‌نه‌راڵ سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری خاتوو تێرازا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێزان جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
WED, 9 JAN 2019 20:41

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز پامپیۆ خۆشحاڵیی خۆی به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان نیشان دا. دواتر باس له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و كاری هاوبه‌ش بۆ بنبڕكردنی گفتوگۆ كرا.

 

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و شاندێکى خاچى سورى نێودەوڵەتى جەخیتان لەسەر بەردەوامبوون و هەماهەنگى کردەوە

WED, 16 JAN 2019 15:16

ئەمرۆ چوارشەممە ١٦/١/٢٠١٩ فەلاح مستەفا پێشوازى لە شاندێکى رێکخراوى خاچى سورى نێودەوڵەتى کرد بە سەرۆکایەتى مارکۆ سوچى ڕێکخەرى چالاکیەکانى رێکخراوە بۆ ناوچەى رۆژهەڵاتى نزیک و ناوەراست و بە ئامادەبوونى بەرێزان نۆوا  للینفین بەرپرسى لقى نێردەى هەولێر رێکخراوى ICRC و چیا مقداد راوێژکارى رێکخراوەکە.  

 

نێچیرڤان بارزانی و زه‌ریف دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

TUE, 15 JAN 2019 11:51

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٩ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

MON, 14 JAN 2019 22:57

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق، كونسولى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماتكاران پێكهاتبوو.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتیى عێراقدا ده‌كات

MON, 14 JAN 2019 14:31

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌ ساڵى تازه‌دا به‌ست.