فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 23 FEB 2020 17:28 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 20 AUG 2019 12:07
بەرپرسى یونامى لە هەرێمى کوردستان UNAMI سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

ئەمرۆ ٢٠/٨/٢٠١٩ بەرێز ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەگەڵ بەرێز سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ریکاردۆ باسى لە کارو چالاکیەکانى یونامى لە هەرێمى کوردستان و عیراق کرد و ئامادەیى هاوکارى و هەماهەنگى نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و رۆڵى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى بەرزنرخاند و هەروەها باسى پەیوەندیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەل نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.  لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان کرد. هاوکات پیرۆزبایى لە  سەفین دزەیى کرد بەبۆنەى دەست بەکاربوونى بەرێزیان وەکو بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە.
 
لەلایەن خۆیەوە سەفین دزەیى  خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بۆ ئاستى پەیوەندیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ تیمى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان و ئامادەیى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى دەربڕى بۆ هەماهەنگى کردن و بەرەوپێش بردنى پەیوەندیەکان.   




سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عوسمان بایده‌میر كۆبوونه‌وه‌
WED, 19 FEB 2020 14:33

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19/2/2020 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ سیاسه‌تمه‌داری كورد به‌ڕێز عوسمان بایده‌میر و شاندێكی یاوه‌ری کرد.

 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاپا فرەنسیس كۆبووەوە
WED, 19 FEB 2020 13:30

ڤاتیكان (GOV.KRD) - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٢/١٩ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە.

 
پەیوەندیە کەلتوورییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان شاری کراکۆڤى پۆڵۆنیا زیاتر پەرەى پێدەدرێت
WED, 19 FEB 2020 09:38

بەڕێز زیاد رەئووف ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی پۆڵۆنیا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێز ڕۆبەرت پیاسکۆڤسکی ( Robert Piaskowski ) ، نوێنەری تایبەتی پارێزگاری کراکۆڤ بۆ کاروباری کەلتوورى ئەنجامدا.

 

 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

WED, 19 FEB 2020 23:32

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكای بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ کرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیی داعش دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌ بۆیه‌ به ‌پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ جددی سه‌یری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ بكات.

 

بە ئامادەبوونى سەرۆكی ھەرێمی ماڵاپۆلسكا، نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداری لە دیداری ساڵانەی دەستەی دیپلۆماسی ئەو وڵاتە کرد

WED, 19 FEB 2020 21:39

زیاد رەئووف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداربوو لە دیداری ساڵانەی دەستەی دیپلۆماسی لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی ماڵاپۆلسكا لە شاری كراكۆڤی پایتەختی ئەو ھەرێمە .

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە

WED, 19 FEB 2020 19:05

رۆما، ئیتاڵیا (GOV.KRD) - سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ لە رۆما لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە و تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەشیان کرد.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

WED, 19 FEB 2020 19:03

رۆما، ئیتاڵیا (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ لە رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.