فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 12 NOV 2019 17:32 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 13 OCT 2019 13:03
د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبۆوە

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد و لەگەڵ پاپادیمۆلیس، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبۆوە.

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا سوپاسی پشتگیری و هەڵوێستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپای کرد بۆ پشتگیری و پاڵپشتی لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و هەوڵەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتی زیاتر و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە، باس لە میکانیزمی بەهێز کردنی لۆبی کوردستانی کرا لە پەرلەمانی ئەوروپا لە ڕێگەی گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا و بانگێشتکردنی پەرلەمانتاری زیاتر لە سەرجەم کوتلەکانی ناو پەرلەمانی ئەوروپا و ئاڵوگۆڕکردنی شاندی هەردوولا. هاوکات بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ئامادەیی خۆی دوپاتکردەوە بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک لە پەرلەمانی ئەوروپا و ناوەندەکانی تری بڕیاردان لە یەکێتی ئەوروپا بۆ پشتگیری لە مافەکانی گەلی کوردستان و بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لەو ناوەندانە.

لە کۆتایی دیدارەکە، د. دلاوەر ئاژگەیی بە فەرمی بانگێشتی پاپادیمۆلیس، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپای کرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.




نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه‌
MON, 4 NOV 2019 17:12

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانێت و سوپاس و پێزانیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پشتگیرى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و به‌تایبه‌تى له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و ڕۆڵى گه‌وره‌ى له‌ تێكشاندنى داعشدا بینى.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی دەکات
MON, 4 NOV 2019 17:06

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١١/٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی - بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی بارۆنس ئێما نیکلسن نوێنەری سەرۆک وەزیرانی بە ریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ عێراق.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆنگرێسی ئەمەریکی دەکات
MON, 4 NOV 2019 17:00

• شاندی کۆنگرێسی ئەمەریکا: بەردەوام دەبین لە پشتگیرییکردنی هەرێمی کوردستان.

• مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە رۆڵی ئەرێنی خۆی دەگێڕێت لە چەسپاندنی سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا.


 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى بەنگلادیش لە عێراق کرد

WED, 6 NOV 2019 08:41

لە کۆبوونەوەکە، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو جێگری باڵیۆزی بەنگلادش لە عێراق تاوتوێی پەیوەندی دووقۆڵی و فراوانکردنی هەماهەنگیەکانی نێوانیان کرد لەو بوارانەی کە سوودو قازانجی هەردوولا دەگرێتەوە. هاوکات، تیشکیان خستەسەر بارودۆخ ودوایین پێشهاتە سیاسیەکان لە هەرێم و ناوچەکە بە گشتی.

 

کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبووەو کۆمەک و یارمەتى وڵاتەکەى بۆ ئاوارەو پەنابەران تەرخانکرد

TUE, 5 NOV 2019 14:28

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠١٩ ، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەڕێز نی ڕۆچی، کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان  شاندی یاوەری کرد بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و پرسی ئاوارە و پەنابەران و پەیوەندیە دولایەنەکان.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی جەزائیر لە بەغدا کرد

TUE, 5 NOV 2019 14:21

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠١٩ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز عبدالقادر بن شاعة، باڵیۆزی جەزائیر لە بەغدا بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

 

جێگرى نێردەى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی کرد

TUE, 5 NOV 2019 13:03

ئەمرۆ رۆژى سێشەممە ٥/١١/٢٠١٩ سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە خاتوو ئەلیس ولپۆ جێگرى نێردەى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و شاندى یاوەرى کرد.