فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 12 NOV 2019 00:04 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 15 OCT 2019 17:19
نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە یەکێتی ئەوروپا پێشوازى لە جۆرج دالامان ئەندامی پەرلەمان و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانى بەلجیکا کرد

لە برۆکسل، د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە یەکێتی ئەوروپا لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی پێشوازی کرد لە بەرێز جۆرج دالامان، ئەندامی پەرلەمانی فیدرالی بەلجێکا و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لە پەرلەمانی فیدرالی بەلجێکا.

لە دانێشتنەکەدا گفتوگو کرا لە سەر بارودۆخی ئێستای سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە رووی سیاسی و ئاسایش و هەروەها بارودۆخی ئەو پەنابەرانەی کە نیشته‌جێی ھەرێمی کوردستانن،
ئاژگەیی ئاماژەی بەوە کرد کە تا ئیستا ھەرێمی کوردستان ژمارەیەکى زۆرى پەنابەرى سوری و ئاوارەی ناوخۆ لە خۆگرتووەو داوای کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا ھاوکاری مرۆیی زیاتر پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان بکەن بە تایبەتی دوای پەرەسەندنەکانی دۆخی سوریا و چاوەڕوانی هاتنی پەنابەری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی تری دانێشتنەکەدا گفتوگو کرا لە سەر گرنگی دروستکردنی گرووپی دۆستایەتی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی فێدرالی بەلجێکا، و بەڕێز دالامان پێشتگیری خوێ بۆ ئەم بیرۆکەیە پیشان دا و باس لە مێکانیزم و هەنگاوە پراکتیکیەکان کران.

بریارە لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ ئەم پرسە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم بە فەرمی مێوانداری بکریت لە لایەن پەرلەمانی فێدرالی بەلجێکا.




نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه‌
MON, 4 NOV 2019 17:12

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانێت و سوپاس و پێزانیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پشتگیرى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و به‌تایبه‌تى له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و ڕۆڵى گه‌وره‌ى له‌ تێكشاندنى داعشدا بینى.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی دەکات
MON, 4 NOV 2019 17:06

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١١/٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی - بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی بارۆنس ئێما نیکلسن نوێنەری سەرۆک وەزیرانی بە ریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ عێراق.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆنگرێسی ئەمەریکی دەکات
MON, 4 NOV 2019 17:00

• شاندی کۆنگرێسی ئەمەریکا: بەردەوام دەبین لە پشتگیرییکردنی هەرێمی کوردستان.

• مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە رۆڵی ئەرێنی خۆی دەگێڕێت لە چەسپاندنی سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا.


 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى بەنگلادیش لە عێراق کرد

WED, 6 NOV 2019 08:41

لە کۆبوونەوەکە، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو جێگری باڵیۆزی بەنگلادش لە عێراق تاوتوێی پەیوەندی دووقۆڵی و فراوانکردنی هەماهەنگیەکانی نێوانیان کرد لەو بوارانەی کە سوودو قازانجی هەردوولا دەگرێتەوە. هاوکات، تیشکیان خستەسەر بارودۆخ ودوایین پێشهاتە سیاسیەکان لە هەرێم و ناوچەکە بە گشتی.

 

کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبووەو کۆمەک و یارمەتى وڵاتەکەى بۆ ئاوارەو پەنابەران تەرخانکرد

TUE, 5 NOV 2019 14:28

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠١٩ ، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەڕێز نی ڕۆچی، کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان  شاندی یاوەری کرد بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و پرسی ئاوارە و پەنابەران و پەیوەندیە دولایەنەکان.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی جەزائیر لە بەغدا کرد

TUE, 5 NOV 2019 14:21

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠١٩ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز عبدالقادر بن شاعة، باڵیۆزی جەزائیر لە بەغدا بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

 

جێگرى نێردەى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی کرد

TUE, 5 NOV 2019 13:03

ئەمرۆ رۆژى سێشەممە ٥/١١/٢٠١٩ سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە خاتوو ئەلیس ولپۆ جێگرى نێردەى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و شاندى یاوەرى کرد.