فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 7 JUL 2020 18:58 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 19 NOV 2019 17:52
واشنتۆن - سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمەریکا ئەنجامدا

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت بە یاوەرى بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە واشنتۆن و عومەر رەشید بەرێوەبەرى گشتى لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە  لە ڕۆژی سێشەممە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئاژانسى ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، سەفین دزەیی لەگەڵ مایکڵ هارڤی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیمانگای ئەمریکی بۆ ئاشتی بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، خاتوو دێنیز ناتالی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی ئۆپەڕاسیۆنەکانی ململانێ و سەقامگیری، ڕۆبێرت دێسترۆ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسەکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و کار، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی دوور کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، تاوتوێی پرسە گرنگەکان لە پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کران، بەتایبەتیش پرسی سیاسی و ئابووری و ئاسایش و رەوشى مرۆیی. سەفین دزەیی سوپاسی وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکای کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان.

لە بەردەوامی دیدار و کۆبوونەوەکاندا، سەفین دزەیی لەگەڵ فەرید یاسین، باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداو چەند پرسێکى هەنووکەیى هاوکارى هەماهەنگى نێوانیان تاوتوێ کرد.

 

 

بڕیارە سەردانەکەی بەڕێز سەفین دزەیی بۆ واشنتۆن هەفتەیەک بخایەنێ و دیدارەکانى لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری ئەمریکا و ئەندامانى کۆنگرێس بەردەوام دەبێت و هەروەها بەشدار دەبێت لە مەڕاسیمی پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی دوور.




نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی یٔەوروپا بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق دەکات
TUE, 30 JUN 2020 20:48

 د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق کرد بە سەرۆکایەتی خاتوو سارا سکایتاداڵ سەرۆکی لیژنە و ئەندامانی پەرلەمانی یٔەوروپا هەروەها بەرپرسی دۆسیەی عێراق و کەنداو لە نووسینگەی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و باڵیۆزی عێراق لە یەکێتی ئەوروپا.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستاندکار لەگەڵ حکومەتی فیدرالی کۆدەبێتەوە
TUE, 30 JUN 2020 14:43

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٦/٣٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ شاندی دانوستانکار لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی دهۆک دەکات.
TUE, 30 JUN 2020 13:40

سەرۆکی حکومەت هیوای خواست پارێزگار لە ئەرکی تازە و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆکدا سەرکەوتووبێت و بە ھاوکاریی گشت دامودەزگاکانی پارێزگا خزمەتێکی زیاتر و شایستەی پارێزگاکە بکەن


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

TUE, 7 JUL 2020 15:37

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات

MON, 6 JUL 2020 14:04

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات

THU, 2 JUL 2020 19:02

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق - ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٧/٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەندازیار ئەرکان شەهاب ئەحمەد ئەلشەیبانی وەزیری گەیاندنی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.

 

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساى چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت دەکات

WED, 1 JUL 2020 19:42

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/١ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.