فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
THU, 23 JAN 2020 02:35 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 5 DEC 2019 23:44
بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى ئوسترالیا لە عێراق کرد

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە بەڕێز (جەیسن ئالفێریک) جێگرى باڵیۆزى ئوسترالیا لە عێراق کردو باس لە ڕەوشى هەنووکەیى عیراق و ناوچەکە و پەیوەندیەکانى نێوان هەولێرو بەغدا.

به‌ڕێز بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە وێڕاى بەخێر هاتنى جێگرى باڵیۆز، پوختەیەکى لەسەر باردودۆخى هەرێمى کوردستان و پەیوەندیەکانى نێوان هەولێرو بەغداى بۆ شاندى میوان خستەڕوو و هاوکات بەرەوپێش چوونى ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ووڵاتى ئوسترالیا بەشێکى دیکەى قسەکانى بەرپرسی پەیوەندیەکان بوو بە تایبەت لە بابەتى سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی ووڵاتى ئوسترالیا لە بوارەکانى وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و ووزە، بەڕێزیان هاتنى کۆمپانیا ئوسترالیەکانى بۆ هەرێمى کوردستان بە گرنگ وەسف کرد.

بەڕێز جێگرى باڵیۆزى ئوسترالیا خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەو سەردانە و ئاماژەى بەوەدا کە ئەمە یەکەم سەردانیەتى بۆ هەرێمى کوردستان لە دواى دەست بەکاربوونى و ویستى ووڵاتەکەى دووپات کردەوە لە برەودان بە پەیوەندى دوو لایەنە و هاوکارى کردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕووى هاوکارى مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران و ڕایگەیاند بە گرنگیەوە دەڕاونێتە پتەو کردنى پەیوەندى دوو لایەنە لەسەر ئاستە جیاوازەکان. لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەگشتى.




سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
WED, 22 JAN 2020 14:52

به‌ڕێز دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا گه‌لى كوردستانى به‌ گه‌لێكى مه‌زن وه‌سف كرد و گوتى: ئێمه‌ قه‌رزارتانین، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى ئه‌مه‌ریكاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشاندنى داعش و پاراستنى پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان دووپات كرده‌وه‌

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ ئێوارخوانى یادى په‌نجا ساڵه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا كرد
TUE, 21 JAN 2020 23:24

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/1/2020 له‌ یه‌كه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا له‌ داڤۆس، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جیهان، به‌شدارى له‌ ئێواره‌خوانێكدا كرد كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز كلاوس شواب دامه‌زرێنه‌رى كۆربه‌ندى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس و خاتوو هلیدا شوابى هاوسه‌رییه‌وه‌، له‌ یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ڕێكخرا بوو.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان كۆبوونه‌وه‌
TUE, 21 JAN 2020 21:58

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئارمێن سه‌ركیسیان، سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان و زه‌مینه‌ى له‌بارى هه‌رێمى بۆ سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌رمه‌نى تاوتوێ كرد.

 

 

ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی (پیادەکردنی پیشەی ژمێریاریی و وردبینی لە هەرێمی کوردستان) پەسەند کرد

WED, 22 JAN 2020 20:38

رۆژی چوارشەممە ٢٢/١/٢٠٢٠ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ڕێكخراوى جایكا كۆبوه‌وه‌

WED, 22 JAN 2020 18:57

سه‌رۆك نیچیرڤان بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شینیچى كیتائۆكا سه‌رۆكى ئاژانسى جایكاى ژاپۆنى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و پرۆژه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌ربڕى كه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ خزمه‌تیان به‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و جێپه‌نجه‌یان به‌ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دیاره‌.


نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه‌ كۆبووه‌وه‌

WED, 22 JAN 2020 18:53

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ دۆخى عێراق و خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى وڵات و داواكارییه‌كانیان و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌ هه‌وڵى هێوردكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان و ڕێگرى له‌ په‌ره‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌.


سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چاوى به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن كه‌وت‌

WED, 22 JAN 2020 17:49

هه‌ر له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنیدا له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/1/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به‌ به‌ڕێز عومه‌ر ئه‌لڕه‌زاز سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن كه‌وت.