فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 19 JAN 2020 12:06 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SAT, 7 DEC 2019 16:57
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١٢/٧ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و ناوچەکە کرایەوە. جەخت لە بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق کرا. باڵیۆز جەیمس جێفری
پابەندبوونی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد لە بەرامبەر دووپاتکردنەوەی پشتگیریی لە هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا، کە داعش هێشتاش هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و هەماهەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی رێکخراوە تیرۆریستەکان.




سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
WED, 15 JAN 2020 21:14

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ده‌ده‌ن و نابێت عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان، هه‌روه‌ها گوتى:‌ له‌م قۆناغه‌دا بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، عێراق پێویستی به‌ پشتگیریی هاوپه‌یمانانه‌.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات
WED, 15 JAN 2020 17:01

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە‌ ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھە‌رێم، پێشوازی لە فیلیپ ئەکرمان بەرپرسی بەشی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.

 
ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژەی چوارچێوەی هاوبەشیی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەکات
WED, 15 JAN 2020 16:41

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووە.

 

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی تازەى فینلەندا لەعێراق کرد

THU, 16 JAN 2020 17:42

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لەبەڕێز ڤێسا هاکینین، باڵیۆزی فینلەندا لە بەغدا کرد کە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو باڵیۆزی ووڵاتەکەی لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاشنابوون بە هەرێمی کوردستان و هەڵوێستى حکومەتى هەرێم لەمەڕ پرسە هەنووکەییەکان.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، د. دلاوەر خالد ئاژگەیی لە گەڵ لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی هۆلەندا کۆبووە.

THU, 16 JAN 2020 13:02

لە سەردانێکی فەرمی بۆ پەرلەمانی هۆلەندا لە شاری لاهای،  نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان د. دلاوەر خالد ئاژگەیی بە یاوەری شاندێکی نوێنەرایەتی بە شێوازێکی فەرمی لە گەڵ سەرۆک و لێژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی هۆلەندا کۆبووە.

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی فنله‌ندا ده‌كات

THU, 16 JAN 2020 11:54

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی فنله‌ندای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر هه‌ر ماون، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان ناخوازێت عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان و هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیریی عێراق ده‌دات.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دەکات

WED, 15 JAN 2020 21:17

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کرد.