فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 9 AUG 2020 02:38 Erbil, GMT +3
Sun, 09 Aug 2020 02:38:41

فلاح مصطفی، بەر‌پرسی پێشووى فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بە پلەی وەزیر

• لە دایك بووی شاری هەولێر ساڵی 1964.
• بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە كۆلێژی ئاداب لە زانكۆی موسڵ بەدەست هێناوە لە ساڵی 1986.
• بڕوانامەی ماستەری لە بواری پەرەپێدانی جیهانی سێ لە زانكۆی (باث) لە بەریتانیا بەدەست هێناوە لە ساڵی 1995.
• دیبلۆمی لە كۆلێژی كينيدی بۆ حوكمڕانی لە زانكۆی هارڤارد لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بواری بەڕێوەبردنی حكومەت بەدەست هێناوە لە ساڵی 2001.
• لە ساڵی 1991 ئەندامی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندیە گشتیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، دواتر لە ساڵی 1996 بوو بە جێگری سەرپەرشتیاری مەكتەب.
• لە ساڵی 1999 كابینەی سێیەم پۆستی بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری پێسپێردرا.
• لە ساڵی 2002 تا 2004 راوێژكاری سەرۆك وەزیران بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بوو.
• لە ساڵی 2004 لە كابینەی چوارەمی حكومەت پۆستی وەزیری هەرێمی پێ سپێردرا.
• لە كابینەی پێنجەم بە پلەی وەزیر بوو بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و تا کۆتایى کابینەى هەشتەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان.


رۆڵی هەبوو لە پتەوكردنی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە هەموو رووێكەوەو هانی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری و پەروەردەیی داوە، بایەخی بە دابینكردنی زەمالەی خوێندن و پرۆگرامی پەرەپێدانی تواناكان داوە بۆ قوتابیان و فەرمانبەران و پێگەیاندنی گەنجان لە كوردستان.


سەفین دزەیی لە وێبکاستێکی تایبەت بە یادی ٦ ساڵەی ئێزیدی و کرستییانەکان کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات

Sat, 08 Aug 2020 14:49:06

ڕۆژی هەینی ٧/٨/٢٠٢٠، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پەنێڵێکی تایبەتدا کرد لە ڕێگەی وێبکاستەوە لە ژێر ناونیشانی (گواستنەوەکان لەودیوی مانەوەدا: شەشەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدی و کرستییانەکان ).

 

بەبۆنەى کۆچى دوایی براى بەڕێزیان، سەفین دزەیی لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى پرسەو سەرەخۆشى لە د. دلاوەر ئاژگەیى نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا کرد

Thu, 06 Aug 2020 15:30:12

بەبۆنەى کۆچى دوایی سلێمان خالید ئاژگەیى کە دەکاتە براگەورەى د. دلاوەر خالید ئاژگەیى نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بە ناوى خۆى و ستافى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پرسەو سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى خواست خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبرو ئارامى بە هەموولایەک ببەخشێت و ئەمە دوا خەم و دوا کۆستى ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە بێت.

 

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بنەماڵەی بەڕێزی کاک سلێمان خالید ئاژگەیی

Thu, 06 Aug 2020 14:35:52

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سلێمان، كوڕەگەورەی تێکۆشەری دێرین خالید ئاژگەییم پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم . خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات وئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.