فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 14 JUL 2020 13:30 Erbil, GMT +3
Tue, 14 Jul 2020 13:30:57

کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران هەولێر - سلێمانى

کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران - هەولێر

ئاستی نوێنەرایەتی: کونسوڵگەرى گشتى

بەرپرسی نووسینگە: بەڕێز نەسروڵڵا زارع رەشنوودی

پلەی فەرمی: کونسوڵى گشتى

ژمارەی تەلەفۆن: : 0662222444

ئیمێل:  iranconsulate_erbil@yahoo.com

وێبسایت:                                                                       

ناونیشان: عێراق،هەرێمی کوردستان، هەولێر، گازینۆ عەنتر, شەقامى 30مەترى, تەنیشت سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران.

کاتەکانی کارکردن: شەممە تاوەکو پێنج شەممە لە کاتژمێر (08:00)ى بەیانى تا (16:00)ى ئێوارە جگە لە ڕۆژانی هەینی                                                                            

ئەو خزمەتگوزارییانەى پێشکەشى دەکات:هەموو خزمەتگوزارییەکانى کونسوڵگەرى

 

کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران سلێمانى

ئاستی نوێنەرایەتی:کونسوڵگەری

بەرپرسی نووسینگە: بەڕێز مەهدى شوشترى 

پلەی فەرمی: بەرپرسى کاروبار 

ژمارەی تەلەفۆن: +964 3194848

ئیمێل: cgirisul@mfa.gov.ir

وێبسایت:                                                                       

ناونیشان: عێراق،هەرێمی کوردستان، سلێمانی، بەختیارى تازە، شەقامى 41ەمین ژمارە80.

کاتەکانی کارکردن: شەممە تاوەکو پێنج شەممە لە کاتژمێر (08:30)ی بەیانی تا (16:30)ی ئێوارە جگە لە ڕۆژانی هەینی.                                                                                       

ئەو خزمەتگوزارییانەى پێشکەشى دەکات:هەموو خزمەتگوزارییەکانى کونسوڵگەری.


بەبۆنەى کۆچى دوایى کونسوڵى میسر لە هەرێم، سەفین دزەیى نامەیەکى هاوخەمى ئاراستەى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کردو پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ باڵیۆزى میسر لە بەغدا ئەنجامدا

Mon, 13 Jul 2020 18:00:58

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/7/2020 به‌ڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز د. سامح شوکرى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کرد، تێیدا پرسەو سەرەخۆشى خۆى ئاراستەى بەڕێزیان کرد بەبۆنەى کۆچى دوایى باڵیۆز ئه‌حمه‌د جیهاد سعید حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌هەرێمى کوردستان، کە دوێنێ بە نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسر کۆچى دوای کرد. وێڕاى بەرز نرخاندنى رۆلى خوالێخۆشبوو لە پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا، هیواى خواست خواى گەورە سەبرو ئارامى بە دۆستان و خانەوادەو کەسوکارى ببەخشێت و جێگەى بەهەشتى بەرین بێت.

 

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك ئه‌لسیسى ده‌كات

Sun, 12 Jul 2020 18:36:09

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسى، سه‌ركۆمارى میسر كرد، تیایدا بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌ هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌میى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى كه‌ دوێنێ له‌ میسر كۆچى دوایى كرد.

 

فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بە بۆنەى کۆچى دوایی کونسوڵى میسڕ لە هەرێم باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەرەخۆشى لە خانەوادەو ستافى کونسوڵگەرى و باڵیۆزخانەى میسڕ لە عیراق و وەزارەتى دەرەوەى میسڕ دەکات

Sun, 12 Jul 2020 18:29:27

بەداخەوە ئەمڕۆ وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى میسڕى عەرەبى رایگەیاند کونسوڵى میسر لە هەرێمى کوردستان باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەعید حارس بە هۆى نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسڕ کۆچى دوایی کرد.