فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 14 JUL 2020 14:25 Erbil, GMT +3
Tue, 14 Jul 2020 14:25:16

کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ڕوسیاى فیدڕاڵ

کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ڕوسیاى فیدڕاڵ

ئاستی نوێنەرایەتی: کونسوڵگەرى گشتى

بەرپرسی نووسینگە: بەڕێزئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین

پلەی فەرمی: کونسوڵى گشتى 

ژمارەی تەلەفۆن: +9647511213642

ئیمێل: :   rusgencons-erbil@yandex.ru

وێبسایت:                                                                       

ناونیشان: عێراق،هەرێمی کوردستان، هەولێر،بەرامبەر ڕێستورانتى هاڤانە لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر- ناوچەی دەشتی هەولێر (پیرمام).

کاتەکانی کارکردن:

ئەو خزمەتگوزارییانەى پێشکەشى دەکات:هەموو خزمەتگوزارییەکانى کونسوڵگەرى 


بەبۆنەى کۆچى دوایى کونسوڵى میسر لە هەرێم، سەفین دزەیى نامەیەکى هاوخەمى ئاراستەى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کردو پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ باڵیۆزى میسر لە بەغدا ئەنجامدا

Mon, 13 Jul 2020 18:00:58

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/7/2020 به‌ڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز د. سامح شوکرى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کرد، تێیدا پرسەو سەرەخۆشى خۆى ئاراستەى بەڕێزیان کرد بەبۆنەى کۆچى دوایى باڵیۆز ئه‌حمه‌د جیهاد سعید حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌هەرێمى کوردستان، کە دوێنێ بە نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسر کۆچى دوای کرد. وێڕاى بەرز نرخاندنى رۆلى خوالێخۆشبوو لە پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا، هیواى خواست خواى گەورە سەبرو ئارامى بە دۆستان و خانەوادەو کەسوکارى ببەخشێت و جێگەى بەهەشتى بەرین بێت.

 

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك ئه‌لسیسى ده‌كات

Sun, 12 Jul 2020 18:36:09

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسى، سه‌ركۆمارى میسر كرد، تیایدا بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌ هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌میى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى كه‌ دوێنێ له‌ میسر كۆچى دوایى كرد.

 

فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بە بۆنەى کۆچى دوایی کونسوڵى میسڕ لە هەرێم باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەرەخۆشى لە خانەوادەو ستافى کونسوڵگەرى و باڵیۆزخانەى میسڕ لە عیراق و وەزارەتى دەرەوەى میسڕ دەکات

Sun, 12 Jul 2020 18:29:27

بەداخەوە ئەمڕۆ وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى میسڕى عەرەبى رایگەیاند کونسوڵى میسر لە هەرێمى کوردستان باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەعید حارس بە هۆى نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسڕ کۆچى دوایی کرد.