فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 23 MAR 2019 18:20 Erbil, GMT +3
Sat, 23 Mar 2019 18:20:18

کونسوڵگەرى فەخرى کۆمارى سلۆڤاکیا

کونسوڵگەرى فەخرى کۆمارى سلۆڤاکیا

ئاستی نوێنەرایەتی: کونسوڵگەرى فەخرى 

بەرپرسی نووسینگە: بەڕێز ئەحمەد عبدللە حسن

پلەی فەرمی: کونسوڵى فەخرى 

ژمارەی تەلەفۆن: 07504457412

ئیمێل: ahmedgardy@yahoo.com

وێبسایت:                                                                       

ناونیشان: عێراق،هەرێمی کوردستان، هەولێر،ڕێگاى سەرەکى عەنکاوە لەدواوەی هۆتێل هێلین پلازا.

کاتەکانی کارکردن: یەک شەممە تاوەکو پێنج شەممە بە پێى مۆڵەتى پێش وەختە جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە.

ئەو خزمەتگوزارییانەى پێشکەشى دەکات:


نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی به‌‌ پارێزگاری مووسڵه‌وه‌ ده‌كات

Thu, 21 Mar 2019 19:10:54

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی به‌ به‌ڕێز نه‌وفه‌ل حه‌مموود پارێزگاری مووسڵه‌وه‌ كرد و تیایدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی و گه‌لی كوردستانی به‌ به‌ڕێزیان و به‌ ڕێگای ئه‌ویشه‌وه‌ به‌ كه‌سوكاری قوربانیان ڕاگه‌یاند که‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ مووسڵ به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی گه‌شتیارانه‌وه‌ له‌ ڕووباری دیجله‌ به‌ ده‌یان که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

 

نێچیرڤان بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربیانیانی مووسڵ کرد

Thu, 21 Mar 2019 18:00:14

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له‌ مووسڵ کرد و هه‌موو هاوکاری و پشتیوانییه‌کی داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ لێقه‌وماوان نیشان دا، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

Tue, 19 Mar 2019 20:06:47

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆنگرێسمان جۆن گارامندی كرد.