فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 9 DEC 2019 19:16 Erbil, GMT +3
Mon, 09 Dec 2019 19:16:47

کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى سودان

ووڵاتی سودان بڕیاریداوە بە داخستنی کونسوڵگەری گشتیان لە هەولێر و هەڵپەساردنی کار و چالاکیەکانیان بەشێوەیەکی کاتی بەهۆی نالەباری ڕەوشی ئابووری ووڵات لەگەڵ نیازی دووبارە دەست بەکاربوونەوەیان بە نەمانی هۆکاری داخستنەکەیان.


کۆمارى ئەرمینیا ئاستى پەیوەندیەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان فراوانتر دەکات

Mon, 09 Dec 2019 11:56:17

ئەمڕۆ دووشەممە سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم، پێشوازى لە شاندێکى وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى ئەرمینیا کرد کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان (ئارمان ئاکۆپیان) سەرۆکى فەرمانگەى ووڵاتانى کیشوەرى ئەمریکا و بەڕێز (یورى باباخانیان) ڕاوێژکار لە فەرمانگەى ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

 

مەڕاسیمی یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و ١٠١ ساڵەی یەکگرتنی ڕۆمانیا،سەفین دزەیى وێڕاى پیرۆزبایى،جەختى لەسەر پەیوەندیە دووقۆڵیەکانى نێوان هەردوولا کردەوە

Mon, 09 Dec 2019 08:15:03

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی هەریەک لە نوێنەرانى بەڕێزان سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان  و مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی پەرلەمان و دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی پارتە جیاجیاکان و هۆریا میهایل پیتریسکیو، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەری ڕۆمانیا لە هەرێم مەڕاسیمی یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و ١٠١ ساڵەی یەکگرتنی ڕۆمانیا لە هەرێم کرایەوە. مەڕاسیمەکە لەلایەن نووسینگەی کونسوڵگەری ڕۆمانیا لە هەرێم ڕێکخرابوو.


لە کۆبوونەوەیەکى فراوان، سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ دیپلۆماتکارانى ووڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان دوایین پەرەسەندنەکانیان تاوتوێ کرد

Sun, 08 Dec 2019 10:20:33

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی (٨/١٢/٢٠١٩)، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوندیەکانی دەرەوەى حکومەت کۆبوونەوەیەکی فراوانى لەگەڵ دیپلۆماتکارانى ووڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ڤینسینت پۆپیۆو، بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان و عێراق بە تایبەتی لەڕووی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و هەولێر و ووڵاتانی دراوسێی و بەرنامەکانی کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پرسەکانی ئاسایش و سیاسی و مرۆیی و پێکهاتەکان.