فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 30 MAR 2020 23:29 Erbil, GMT +3
Mon, 30 Mar 2020 23:29:52

زانیاری وەبەرهێنان

 یاساى وەبەرهێنان و دروستکردنى بۆردى وەبەرهێنان لە ساڵى (٢٠٠٦) بڕیارى لەسەردرا بۆ برەودان و پێشخستنى کەرتى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان.

یاساى وەبەرهێنان یەکێکە لە خاڵەى سەرەکیەکان کە زۆرترین بەدوا داچوونى بۆ دەکرێت لەسەرانسەرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەلایەن وەبەرهێنانى بیانیەوە، بۆیە بە پێویستى دەزانین هەندێ لایەن لە یاساکە بخەینەروو:-

  • بە گوێرەى مادەى  (٣) لە یاساى وەبەرهێنان هەردوو وەبەرهێنەرى بیانى و ناوخۆیی بە شێوەیەکى یەکسان خزمەتگوزاریەکانى وەبەرهێنانیان پێشکەش دەکرێت.
  • بە گوێرەى مادەى (٣) لە یاساى وەبەرهێنان هەردوو وەبەهێنەرى بیانى و ناوخۆیی مافى خاوەنداریەتی پشکیان لەهەر پرۆژەیەک دەبێت.
  • بە گوێرەى مادەى (٤) لە یاساى وەبەرهێنان حکومەت سەرپشک دەبێت لە دانان و کەمکردنەوەى نرخى زەوی وزار بۆ پرۆژەکانى وەبەرهێنان دەبێت.
  • بە گوێرەى مادەى (٧) لە یاساى وەبەرهێنان وەبەرهێنەرى بیانیەکان مافى گێرانەوەى هەموو قازانجەکانى دەبێت.
  • بە گوێرەى مادەى (٤) لە یاساى وەبەرهێنان وەبەرهێنەرى بیانى و ناوخۆیی مافى یەکسانیان دەبێت لە کرینى زەویان دەبێت بە مەبەستى وەبەرهێنان.
  •  بە گوێرەى مادەى (٥) لە یاساى وەبەرهێنان وەبەرهێنەرەکان مافى لێخۆشبوونیان لە پێدانى باج بۆ ماوەى (١٠) ساڵ دەبێت لە ڕێکەوتى دەستپێکردنى پرۆژەکەى یان خزمەتگوزاریەکەى. هەروەها هێنانى کەرستەى خاو و بەکارهێنراو هەمان بڕگە دەیگرێتەوە.

بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکە  http://cabinet.gov.krd بکەن.


له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی هه‌موو ئه‌و قوتابی و خوێندکارانەى‌ له‌ قوبرس گیریان خواردبوو و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌مابوو، به‌ (دوو) كاروان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

Sun, 29 Mar 2020 17:24:27

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دواى هه‌وڵ و كۆششی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا و فه‌رمانگه‌ی پرۆتۆكۆل، دواجار رێكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ قۆناغی كۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

Sat, 28 Mar 2020 18:29:01

 دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 2020/3/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێكەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.


حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی پشووی فه‌رمانگه‌كانی درێژكرده‌وه‌

Sat, 28 Mar 2020 16:42:04

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پشووی ده‌وامی فه‌رمی له‌ فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا 16ی مانگی داهاتوو راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: