فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 21 SEP 2019 06:10 Erbil, GMT +3
Sat, 21 Sep 2019 06:10:21

دەربارەى هەرێمى کوردستان

حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى دیموکراسى هەڵبژێرداروە پەیڕەوى دەسەڵاتەکانى جێبەجێکردن بەگوێرەى یاساکانى هەرێم دەکات کە لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بڕیاری لەسەر دەدرێت.

حکومەتەکەى ئێستا لەلایەن سەرۆکى حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانى بەرێوە دەچێت و جێگرەکەشى بەڕێز قوباد تاڵەبانیە.

کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە حکومەتێکى بنکە فراوان هەژمار دەکرێت کە زۆر لە پارتە سیاسیە سەرەکیەکان بەشداریان تێدا کردووە کە یەکێکە لەو کابینانەى کە ڕەنگدانەوەى هەموو پێکهاتە سیاسەکانى هەرێمى کوردستانە و نوێنەرایەتى هەموو چین توێژەکانى ناو کۆمەڵگا بکات.

بۆ چوونە جیاوازەکانى پێکهاتە سیاسیەکانى ناو کۆمەڵگە کە بەشداریان لەم کابینە تازە کردووە شیمانە دەکرێت کە بیرۆکەى نوێى لە کۆبوونەوە ناوخۆییەکان سەبارەت بە پرسە هەستیارەکان ئاڕاستە بکرێت. لە هەمان کاتدا، کابینەکە بەیەک دەنگ قسە لەسەر ستراتیژیەتى برسەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات وەکو پەیوەندیەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى و حکومەتى ناوەند و کومەڵگاى نێودەوڵەتى.

ئیستا کاتێکى مێژوویە بۆ خەڵکى هەرێمى کوردستان و حکومەتى یەکگرتوو بۆ بەرەنگار بوونەوەى هەموو پێشهاتوو و ئاستەنگیەک بەردەم خزمەتکردنى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.

پێگەى سەرەکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە شارى هەولێر و پایتەخى هەرێمى کوردستان کە بەرێوبەبردنى هەر چوار پارێزگاکەى هەرێم وەکو هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە دەگرێتەوە.

 

پەرلەمانى کوردستان:-

پەرلەمانى کوردستان دامەزراوەیەکى تەشریعی هەرێمە کە دیموکراتیانە هەڵبژێردراوەو لە یەک ئەنجوومەن پێکدێت و سێ ئەرکى سەرەکى هەیە، کە بریتین لە:
• 
لێکۆڵینەوە لە پڕۆژە یاساى نوێ
• تێڕوانین و بەدواداچوون لە سیاسەت و بەڕێوەبردنى حکومەت
• گفتوگۆکردن لەسەر کێشە و مەسەلە گرنگەکانى ڕۆژ.

بنەما دامەزرێنەرەکانى پەرلەمان بریتین لە ئازادى، پێکەوەژیانى گشت نەتەوە و ئاینە جیاجیاکان، لێپرسینەوە، فرەیى، شەفافیەت و نوێنەرایەتى کردنى تەواوى پێکهاتەکانى خەڵکى کوردستان.

پێکهاتەى پەرلەمان: مسۆگەرکردنی نوێنەرایەتییەکی بەرفراوان:-

بەپێى بڕیارى یاساى ژمارە 1ى ساڵى 1992، پەرلەمانى کوردستان پێکدێت لە 111 کورسى، کە لە لایەن سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەبردرێت و لەلایەن جێگرەکەیەوە لە کار و ئەرکەکانى هاریکارى دەکرێت.

لە شوباتى 2009 یاساى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان هەموار کرایەوە بەمەبەستى زیاتر لە خۆگرتنى تەواوى پێکهاتەکان. کەمترین تەمەن بۆ خۆ کاندیدکردن بۆ پەرلەمان لە 30 ساڵیەوە بۆ 25 ساڵى کەمکرایەوە. کەمترین ڕێژەى یاسایى پەرلەمانتارانى ئافرەت لە 25 بۆ 30 لەسەد بەرزکرایەوە. لە کاتێکدا ژمارەى ئەو کورسیانەى لە هەڵبژاردنەکانى پێشووتر بۆ کەمە نەتەوایەتییەکان تەرخان کرابوو، زیادکرا بۆ پێنج کورسى بۆ هەر یەک لە کریستیانەکان وتورکمانەکان.

مێژووى پەرلەمانى کوردستان:-

پەرلەمانى کوردستان لە ساڵى 1992 لە دوای سازدانی یەکەم هەڵبژاردنى ئازاد و دادپەروەرانە لە مێژووى هەرێم و هەر بەشێکى ترى عیراقدا، دامەزرا.
بەمەبەستى پاراستنى هاوڵاتیانی کوردستان لە هێرشەکانى سوپاى عیراقى دوابەدواى جەنگى کەنداوى 1991، وڵاتانى ئەمریکا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا ناوچەى دژە فڕینیان لەسەرووى هێڵى پانى 36 دامەزراند کە بەسەر سنوورى کوردستان درێژ دەبێتەوە. لەسەر زەمینیشدا، ناوچەیەکى ئارام لە لایەن سوپاى سەربازى 11 وڵاتەوە دانرا. دیاریکردنى ئەم ناوچەى دژە فڕین و ئارامە هاندەر بوو بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکان، بەوانەشەوە ئەوانەی کە لە حەفتاکانەوە کوردستانیان جێهێشتبوو.

دواتر لە ساڵى 1991، سەدام حسێن هێزەکان و دامودەزگا ئیداریەکانى لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان کشاندەوە. سەرەڕاى ئەو ناخۆشى و ناڕەحەتیەى هەبوو بەهۆى ئابڵوقەى نێودەوڵەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر عیراق، سەدام حسێن ئابڵوقەیەکى ترى ناوخۆیى بەسەر هەرێمى کوردستان سەپاند ئەویش بە ڕاگرتنى ناردنى خۆراک ودەرمان و سووتەمەنى و بڕینى کارەبا و ڕێگرتن لە چوونى خەڵکى ئەو هەرێمە بۆ ناوچەکانى ترى عیراق.                               

سەرەڕاى دروستبوونى ئەو بۆشاییە کارگێڕیە و ئەو دوو ئابڵوقە ئابووریە، بەرەی کوردستانی، کە هاوپەیمانیەتێکى فرەلایەنى هێزە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان بوو، بڕیاریدا هەڵبژاردنێکى گشتى ئەنجام بدات. ئامانجی سەرەکی لەمە دانانى ئیدارەیەک بوو بۆ دابینکردنى خزمەتگوزاری و پێویستیە سەرەکیەکانى هاوڵاتیان. دانیشتوانى هەرێمیش زۆر بە پەرۆش بوون بۆ هەڵبژاردنى نوێنەرەکانیان. هەڵبژاردنەکە، کە لە 19ی مایۆ/ئایاری 1992 بەڕێوەچوو، بە یەکەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئازاد و دادپەروەر دادەنرێت لە مێژووى عیراق. ڕێژەى حەفت لەسەدی دەنگەکان وەک کەمترین ڕێژە دانرا بۆ هەر حزبێک بۆئەوەى بتوانێت نوێنەرایەتى خەڵک بکات لە پەرلەمان. ڕێژەى دەنگدەر زۆر بوو، وە بە هەڵبژاردنێکى ئازاد و دادپەروەر و دیموکراتیانە لەلایەن چاودێرە بیانیەکانەوە هەژمارکرا. دواى دەیان ساڵ لە دیکتاتۆریەت، خەڵکى کوردستان توانیان بۆ یەکەمجار لە مێژووى خۆیان دەنگ بە نوێنەرانیان بدەن.

ئەم هەڵبژاردنە پێکهێنانى یەکەم ئەنجوومەنى نیشتیمانى کوردستان و دامەزراندنى حکومەتى هەرێمى کوردستانى بەدواى خۆیدا هێنا. سەرکردایەتى و خەڵکى هەرێمى کوردستان بڕیاریاندا تەواوى یاسا عیراقیەکان، جگە لەوانەی کە پێشێلى مافى مرۆڤ و نێودەوڵەتیەکان دەکات، پەیڕەوبکەن. لە 15ی یۆلیۆ/تەمووزى 1992، ئەنجوومەنى نیشتیمانى کوردستان یەکەم کۆبوویەوەی خۆی سازدا. یاساى ژمارە (1)، کە یەکەم یاسا بوو پەسەندکرا، ئەنجوومەنى وەک دەسەڵاتى یاسادانانى هەرێم دەستنیشانکرد.
تا ئەمڕۆ چوار هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێم رێکخراون، ئەوانیش لە 1992، 2005، 2009 و 2013. لە ساڵى 2009 ناوى ئەنجوومەنى نیشتیمانى کوردستان کرا بە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان.

هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکان:-

هەڵبژاردنى پەرلەمان هەر چوار ساڵێک ساز دەدرێت، وەک لە ماددەى (8)ی یاساى هەڵبژاردنەکانى کوردستانەوە هاتووە. دوا هەڵبژاردنى پەرلەمان لە 30ی سەپتەمبەر/ئەیلولی 2018 ئەنجامدرا. هەر کەسێک تەمەنى 18 ساڵ و سەرووتر بێت و هاوڵاتى هەرێمى کوردستان بێت و ناوى لە تۆمارى دەنگدان بێت دەتوانێت بەشێوازێکى ڕاستەوخۆ و جیهانیانە و بەشێوەیەکى نهێنى دەنگبدات.

دەسەڵاتەکانى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان (1)

هەروەک لە دەستورى فیدڕاڵى عیراقدا هاتووە، پەرلەمان دەسەڵاتێکى زۆرى هەیە بۆ گقتوگۆکردن و یاسا دانان لەسەر سیاسەت لە زۆر بوارەوە، لەوانە: خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان، پەروەردە و ڕاهێنان، پۆلیس و ئەمن و ئاسایش، ژینگە، سامانە سروشتیەکان، کشتوکاڵ، نیشتەجێبوون، بازرگانى، پیشەسازى و وەبەرهێنان، خزمەتگوزاری و کاروبارە کۆمەڵایەتیەکان، گواستنەوە و ڕێگاوبان، کەلتور و گەشتیارى، وەرزش و چالاکیە تەرفیهیەکان هەروەها مۆنیومێنتە دێرینەکان و بینا مێژووییەکان.

پەرلەمانى کوردستان هەمان دەسەڵاتى یاسادانانى دەسەڵاتەکانى فیدڕاڵى بەشدەکات لەم بوارانەی خوارەوە، بەڵام پێشەنگ دەدرێت بە یاساکانى پەرلەمانى کوردستان: گومرگ، وزەى کارەبا و دابەشکردنى، پلاندانانى گشتى و سەرچاوە ئاویە ناوخۆییەکان.

لەگەڵ ئەمەشدا، بەپێى ماددەى 121 لە دەستوورى عیراقى فیدڕاڵى، پەرلەمانى کوردستان مافى هەموارکردنەوەى جێبەجێکردنى دەسەڵاتى یاسادانانى فراوانى عێراقى هەیە کە دەکەونە دەرەوەى ئەو دەسەڵاتانەی تایبەتن بە حکومەتى فیدڕاڵى.    

ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان:-

پارتی دیموكراتی كوردستان
ژیان طاهر احمد عبدالرحیم
ظاهر محمد علی حسن محمد
نجاة شعبان عبداللە دیلو
احسان محمد سلیم شریف
ادریس اسماعیل عبوش مصطو
ارشد حسین محمد رشید
اومید عبدالرحمن حسن عبدالله‌
بژار خالد عبدللە ابوزید
بهجت علی ابراهیم مصطفی
بهمن كاك عبدالله‌ احمد علی
بەختیار شکری سلیمان عبدللە
پێشه‌وا طاهر مصطفی حسن
جهاد حسن ابراهیم عمر
جوان یونس محمد سلیم
جەلال محمد عبدللە حمدامین
چیا حمید شریف موسی
حسیبه‌ سعید ابراهیم لشكری
حكمت محمد عبوزید عیسی
خدیجە عمر طە محمد
رزگار عیسی سوار عیسی
روژان ابراهیم علی طه‌
ریبوار عبدالرحیم عبدللە عمر
ریڤینگ محمد محمدعلی محمد
زانا خالد سمایل مصطفی
سروان محمد علی حاجی
سعید مصطفی تترخان ڕشید
سفین اغا عمر اغا قادر
سلام عبدالله‌ حسن ڕسول
سوسن محمد میرخان سعید
شعبان علی شعبان اسماعیل
شوان كریم محمد صادق
صباح محمود محمد مصطفی
كلیزار ڕشید حاجی بدری
گلاویژ عبید عثمان خضر
گلستان باقی سلیمان یاسن حم
لیزا فلك الدین صابر محمود
لیلی عبدالجبار حدو عبداللە
محسن حسین مصطفی موسی
مم اسکندر مم اسکندر
نزار ملا عبدالغفار عزیز
هدیه‌ مراد حیدر علو
هیفیدار احمد سلمان یوسف
هێمن احمد حمە صالح
ویسی سعید ویسی عبدالله‌
ڤاڵا فرید ابراهیم حسین

یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
بالامبۆ محمد على احمد
بێگه‌رد دڵشاد شكرالله
جمال حویز مستەفا خژر
رۆژان محمد كریم
رێواز فایه‌ق حسین
زكرى احمد اسماعیل عمر
زیاد جبار محمد
سلمى فاتیح تۆفیق محمد
سه‌ركۆ ئازاد حسین محمد
شه‌مۆل أشین صابر میره‌
عباس فتاح صالح فتاح
عبدالناصر احمد على كاكه‌ولا
عبدالناصر احمد على كاكه‌ولا
عیمان كریم سواره‌ حمد
فه‌یسه‌ل عباس عولا وه‌سمان
قوباد جلال حسام الدین نوراللە
كاروان عبدالرحمن عبدالله قادر
لقمان حمد حاجى مسته‌فا
هاوری په‌نا محمد صالح
هه‌ژان حسن احمد عبدالله
هێرش حسن حمد فقى عبدالله

لیستی گۆران
ئاشنا عەبدوڵڵا قادر
بەڵێن اسماعیل حاجی
جەلال محمدامین احمد
دابان محمد حسین عبدالله
رزگار محمد محمود
شاخەوان رەئوف مصطفی میران
شایان کاکەصاڵح محمد
شیرین امین عبدالعزیز خورشید
عەلی حمەصالح طه
گوڵستان سەعید محمد سەعید
گۆران عمر علی غریب
یاسین خضر طه سلیمان

کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان
بدریه‌ اسماعیل محمود سعید
روپاك احمد رحمان رسول
سۆران عومه‌ر سه‌عید
عبدالستار مجید قادر معروف
عوسمان علی سمایل حمدامین
مسلم عبدالله‌ رسول احمد
هه‌ورامان حمه‌شریف محی الدین

جوڵانەوەی نەوەی نوێ
دیاری ئەنوەر حەمەڕەحیم
سیپان سالم حەسەن
شادی نەوزاد وەهاب
شاسوار عەبدولواحید قادر
مژدە مەحموود محەممەد
مەم بورهان محەممەد
کازم فارووق نامیق
کاوە عەبدولقادر حەسەن

هاوپەیمانی بەرەو ئیسلاح
ئەبوبکر عمر عبدلله سعید
اسماعیل علی تەها
سەرچنار احمد محمود حسن
شێركۆ جه‌وده‌ت مسته‌فا
هلز احمد محمد حسن

لیستی ئازادی
موحێدین حسن یوسف قادر

لیستی سەردەم
عەبدوڵڵا مەحمود سان ئەحمەد

هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی
جنان جبار بۆیا شابۆ
رۆبینە ئویملک عەزیز مەملوک
ڕۆمیۆ حوزەیران نیسان هەکاری

پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
سارا دڵشاد ئەبوبکر مەولود
محمد سەعدەدین ئەنوەر شوکر

لیستی میللەت
ئازاد ئەکرەم بەهرام محمد

لیستی رافیده‌ین
فەرید یعقوب ئیلیا گۆرگیس

لیستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری
کلارا عۆدیشۆ یعقوب گۆرگیس

لیستی چاكسازی توركمانی
منى نبي نادر عبدالله

بەرەی تورکمانی
ئایدن معروف سلیم احمد

ئه‌رمه‌ن
فاهیک کەمال سو‌غون هوهام
 

 هەرێمى کوردستان:-

هەموو لێکۆڵەرەوان لەسەر ئەو یەک دەنگن کە بەرزاییەکانى حەمرین سنوورى هەرێمى کوردستان پێک دەهێنێت، سنوورى هەرێم لەناو قەدى عێراقەوە لە باشوورى ڕۆژهەڵاتى شارۆچکەى بەدرە لە پارێزگاى واست دەست پێدەکات بەرەو باکوور تا پردى نەوت لە ڕۆژئاواى شارۆچکەى مەندەلى هەڵدەکشێ لە تەنیشت بەرزاییەکانى حەمرین تا فەتحە دەڕوات شان بەشانى ڕووبارى دیجلە سەردەکەوێ و لە باکورى شارى موسڵ بەرەو باشورى ڕۆژئاوا با سوڕ دەخواتەوە بە ئاڕاستەى شاڕۆچکەى حەزەر پاشان بەرەو ڕۆژئاوا بە ئاڕاستەى سنوورى عێراق سووریا لە باکورى شارۆچکەى بەعاج.  بۆ ئەم مەبەستە، هەرێمى کوردستان سنورەکانى هاوبەشە لەگەڵ هەریەک لە سوریا لە ڕۆژهەڵات و ئێران لە ڕۆژهەڵات و تورکیا لە باکور کە هاوشانە لەگەڵ دەستپێکى بەرزایەکانى زاگرۆس و دەشتە بە پیتەکانى نێوان رووبارى دیجلە و زێى گەورە.

رووبەر:-

رووبەرى هەرێمى کوردستان (٤٠،٦٤٣) کیلۆمەتر دەبێت کە هەریەک لە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک پێک دێت- کە گەورەترە لە هۆڵەندا و چوار بەقەد لوبنان دەبێت. ئەم ئامارە تەنها ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى هەرێم دەگرێتەوە ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لە سنورەکانى پارێزگاکانى سەلاحەدین و نەینەوا و کەرکوک  و دیالا ناگرێتەوە.

  جوگرافیا و ئاوهەواى هەرێمى کوردستان:-

پێکهاتەى جوگرافیاى هەرێمى کوردستان هەمە چەشنە کە لە دەشتایی گەرم و ووشک تا دەگاتە ناوچەى شاخاوی فێنک و کانیاوى سروشتى و بارینى بەفر و باران لە وەرزى زستاندا بە دیدەکرێت و گەرما زۆر و ووشک بە درێژایى وەرزى هاوین بەردەوام دەبێت. 

 دانیشتوان:-

ژمارەى دانیشتوانى هەرێمى کوردستان لە پێنچ ملیۆن و دووسەد هەزار کەس پێک دێت کە دابەشبوون بە سەر هەرچوار پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە. رووبەرى هەر چوار پارێزگاکە.ئەمەش هەموو پێکهاتە جیاوازەکانى وەکو کورد و تورکمان و ئاشوورى و کلدان....هتد لە خۆ دەگرێت. 

      کەرتى گەشتیارى:-

کەرتى گەشتیارى یەکێکە لە کەرتە هەر چالاکەکانى هەرێمى کوردستان کە گرنگى زۆرى پێدەدرێت وەکو سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنى داهات کە ئەمەش لەم ساڵانانەى دواییدا بە گەشە سەندێکى بەرچاوى بە خۆیەوە بینیوە. گەشتیاران بە گەرمى پێشوازیان لێدەکرێت و ئاشنا دەکرێن بە شوێنەوارە دێرینەکان و شوێنە گەشتیارەکانى هەرێم. میدکارانى نێودەوڵەتى و بازرگانان و کوردانى تاراوگە و گەشتیارانى ووڵاتانى دراوسێ لەنێوان ئەو ژمارەى گەشتیارانن.

      ئاسایش و سەقامگیرى:-

ئاسایش و سەقامگیرى یەکێکە لە سیما ڕاستەقینەکانى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە بە جۆرێک لە ماوەی جەنگی ئازادکردنی عیراق، تەنانەت تاکە سەربازێکی هێزی هاوپەیمانان لە کوردستان نەکوژراوە،وە هیچ کەسێکی بیانیش نەڕفێندراوە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەهاوکاری هاوڵاتیان، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان پاراستووە لەوەتەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەرپرسیاریەتی ئاسایشی ناوچەکەیان بە فەرمی لە ئایاری 2007 ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

      دەسەڵاتى جێبەجێکردن:-

حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی جێبەجێکاری بەگوێرەی یاساکانی هەرێمی کوردستان پەیڕەودەکات کە داڕێژراون لە لایەن پەرلەمانی کوردستان - کە بەشێوەیەکی دیموکراسی لە لایەن هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوە. 

·          دەستووری عیراقی فیدڕاڵ دانی ناوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان وە گشت دامەزراوە فەرمییەکانی تری هەرێمی کوردستان. بەهەمان شێوە، هێزەکانی پێشمەرگە وەک پاسەوانی سنووری هەرێم دەناسێنێت.

·         کابینەی نۆیەمى حکومەت، کە حکومەتی هاوپەیمانیە چەندین پارتی سیاسی لە خۆدەگرێت کە ڕەنگدانەوەی هەمەچەشنایەتی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانەو نەتەوەکانی کلدانی، ئاشووری، سریانی، تورکمان، یەزیدی، عەرەب و کورد تێیدا بە تەبایی پێکەوە دەژین

·         زیاتر لە سەدا شەست و پێنجی لادێیەکانی کوردستان دووبارە بوژاونەتەوە دوای وێرانکردنیان لەسەر دەستی ڕژێمی سەدام حوسین، لە ماوەی کەمپینی ئەنفال کە لە ساڵانی هەشتاکان دژ بە گەلی کورد ئەنجامدرا

زمانى کوردى:-

زمانی کوردی بنچینەکەی بریتیە لە زمانی هیندۆ ئەوروپیەکان و لە خێزانی زمانە ئێرانییەکانە، وەک فارسی و پەشتو، جیاوازە لە عەرەبی. سۆرانی و کرمانجی دوو زاراوەی سەرەکی زمانی کوردیین.

زانکۆکان:-

یازدە زانکۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە لەگەڵ چەندین زانکۆی ئەهلی مۆڵەت پێدراو. هەندێک لەو زانکۆیانە، ئینگلیزی وەک زمانی سەرەکی فێرکردن و تاقیکردنەوە بەکاردەهێنن، بەرچاوترینیان زانکۆی کوردستان هەولێر و زانکۆی ئەمریکی سلێمانی و زانکۆى ئەمریکى دهۆکە.

یاساى وەبەرهێنان:-

یاسای وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان لە حزیران 2006 پەسەندکراوە، کە پاداشتی بەرچاو دابیندەکات بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی وەک پێدانی زەوی، لێبوردن لە دانی باج بۆ نزیکەی 10 ساڵ و بەئاسانی گواستنەوەی داهات.

گرێبەستەکان:-

حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین گرێبەستی وەبەرهێنانی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانى چەندین وڵات ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بە خێرایی سوود لە سەرچاوە سروشتییەکانی وەربگرێت

فرۆکەخانەکان:-

هەرێمی کوردستان دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەیە، ئەوانیش  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانین، کە گەشتی ڕاستەوخۆی بۆ ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدا ئەنجامدەدرێت. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دهۆکیش ئێستا لە ژێر دروستکردن دایە.