فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 9 DEC 2019 18:16 Erbil, GMT +3
Mon, 09 Dec 2019 18:16:23

سەفین موحسین دزەیى، بەر‌پرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بە پلەی وەزیر

سەفین دزەیی، لە لوتکەى دیپلۆماسى کابینەی نۆیەمى حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەرکی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە تەمووزی ٢٠١٩ پێسپێردرا.

لە ئەزموونی پێشووتریان، بەڕێوەبەرى نووسینگەى سەرۆک وەزیران و ووتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە هەردوو کابینەی حەفتەم و هەشتەم. هەروەها لەماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ تاوەکو ٢٠١٢ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە کابینەی شەشەم.

سەفین دزەیی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە، پارتى پێشڕەو لە پرۆسەى سیاسى هەرێمی کوردستانی عێراق. لە ساڵی ١٩٩٩، بە کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٥ تاوەکو ٢٠٠٩ بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

بەڕێزیان لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی بەکاری سیاسی کردووە، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ئەنقەرە، تورکیا تاوەکو ٢٠٠٣. دوای ڕوخانی ڕژێم لە ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراق، بووەتە جێگری دووەمی بەرێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ئەو کات ئەندامی ئەنجوومەنی حکوم بوو لە عێراق لە سەردەمى دەسەڵاتی کاتى هاوپەیمانان.

لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەولێر لەدایکبووە. بە هۆکاری سیاسی، خێزانەکەی ناچاردەبن عێراق جێبێڵن و کۆچ بکەن بۆ وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئەوکاتەی قوتابی قۆناغی ئامادەیی بووە لە قوتابخانە. کۆلیژی مایدنهید بۆ هونەر و دیزاین تایبەت بە دیزاینی ناوەوە تەواو کردووە.

لەماوەی ساڵانی ١٩٨٠ تاوەکو ١٩٨٩ ئەندامی کارایی کۆمەڵەی قوتابیانی کوردستان بووە لە ئەوروپا، دواتر وەک ئەندامی سکرتاریەت و بەرپرسی کۆمەڵەی قوتابیانی کوردستانی ئەوروپا لقی بەریتانیا هەڵبژێردراوە.

زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی دەزانێت.

بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە بە شێوەیەكی فەرمی بەشداری لە بۆنەو كۆنگرە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان دەكات و چالاكانە كار دەكات بۆ پتەوكردنی پەیوەندیە سیاسی و ئابووری و كەلتوریەكان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان و دامەزراوەو رێكخراوەكان لە سەر ئاستی جیهان.