فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 30 MAR 2020 23:35 Erbil, GMT +3
Mon, 30 Mar 2020 23:35:42

ڤیزا

بۆ وەرگرتنى ڤیزە، تکایە سەردانى نزیکترین باڵیۆزخانە یان کونسوڵگەرى ووڵاتانى بیانى لە عێراق بکە و زانیارى وەربگرە سەبارەت بە پرۆسەى پرکردنەوەى فۆرمى وەرگرتنى ڤیزە.

هەروەها، نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە ناتوانن ڤیزاى عێراق دابین بکەن، بەڵام دەتوانن ڕێنمایی پێویست بە سەردانیکەران بدەن سەبارەت بە وەرگرتنى ڤیزاى عێراقى. بۆ زانیارى زیاتر تکایە سەردانى ئەم لینکە بکە https://evisa.moi.gov.krd/ 

 

بەیانى ژمارە 7 بۆ ساڵى 2017  تایبەت بە پێدانى ڤیزاى ئەلیکترۆنى و نشینگە: https://evisa.moi.gov.krd/subjects/bayan7_29052017.pdf


له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی هه‌موو ئه‌و قوتابی و خوێندکارانەى‌ له‌ قوبرس گیریان خواردبوو و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌مابوو، به‌ (دوو) كاروان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

Sun, 29 Mar 2020 17:24:27

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دواى هه‌وڵ و كۆششی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا و فه‌رمانگه‌ی پرۆتۆكۆل، دواجار رێكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ قۆناغی كۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

Sat, 28 Mar 2020 18:29:01

 دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 2020/3/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێكەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.


حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی پشووی فه‌رمانگه‌كانی درێژكرده‌وه‌

Sat, 28 Mar 2020 16:42:04

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پشووی ده‌وامی فه‌رمی له‌ فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا 16ی مانگی داهاتوو راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: