فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 9 AUG 2020 02:18 Erbil, GMT +3
Sun, 09 Aug 2020 02:18:55

پەسەندكردنی بەڵگەنامە

پەسەندكردنی بەڵگەنامە

 

پەسەندکردنى بەڵگەنامەکان و پشتڕاستکردنەوەیان یەکێکە لە ئەولەویەتى کارەکانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بە هەماهەنگى کردن لەگەل دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراقى فیدڕاڵ. بۆ ئەم مەبەستە، چەند مەرجێک هەن کە پێویستە ڕەچاو بکرێن بۆ ئەوەى بەڵگەنامەکان پەسەند بکرێن کە ئەمانەن:-

·         پەسەندکردنى بەڵگەنامەکان لە بەشى یاسایی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە دەبێت.

·         پێویستە بەڵگەنامەکان رەسەن (ئۆریجیناڵ) بن.

·         هەر هاوڵاتیەک لە دەرەوەى ووڵات بەر لە گەرانەوەى پێویستە بەڵگەنامەکانى لە باڵیۆزخانەکانى عێراق یان کونسوڵگەریەکان یان نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە پەسەندى بکات، ئینجا بیهینێت بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.

·         پاش پەسەندکردنى بەڵگەنامەکان لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە، پێویستە ببرێت بۆ وەزارەتى داد بۆ پشتڕاستکردنەوەى.

·         هەروەها هەریەک لە بەڵگەنامەى (دامەزراندنى کۆمپانیا، بارى شارستانى و بەڵگەنامەى خوێندن ) دەکرێت لە باڵیۆزخانەکانى عێراق لە دەرەوە یان لە نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە پەسەند بکرێن.

·         هەر بەڵگەنامەیەک کە هاوڵاتیان بۆ دەرەوەى ووڵات دەیانبەن ئەوا دەبێت لە وەزارەتى داد پەسەند بکرێت ئینجا بهێنرێت بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پەسەند بکرێت.

·         بۆ بەڵگەنامەى لە دایک بوون، هاوڵاتیان دەبێت بەڵگەنامەکانیان لە وەزارەتى تەندروستى پەسەند بکەن ، پاشان بیهێنن بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.

·         بەڵگەنامەى تۆمارى (صورە القید) دەبێت لە بەرێوبەرایەتى گشتى ڕەگەزنامە پەسەند بکرێت و ئینجا بهێنرێت بۆ وەزارەتى داد و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.

·         بەڵگەنامەى خوێندنى ئامادەیی پێوستە لە بەرێوبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان پەسەند بکرێت و ئینجا بهێنرێت بۆ وەزارەتى داد و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.

·         بەڵگەنامەى زانکۆ پێویستە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا پەسەند بکرێـت و ئینجا بهێنرێت بۆ وەزارەتى داد و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.


سەفین دزەیی لە وێبکاستێکی تایبەت بە یادی ٦ ساڵەی ئێزیدی و کرستییانەکان کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات

Sat, 08 Aug 2020 14:49:06

ڕۆژی هەینی ٧/٨/٢٠٢٠، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پەنێڵێکی تایبەتدا کرد لە ڕێگەی وێبکاستەوە لە ژێر ناونیشانی (گواستنەوەکان لەودیوی مانەوەدا: شەشەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدی و کرستییانەکان ).

 

بەبۆنەى کۆچى دوایی براى بەڕێزیان، سەفین دزەیی لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى پرسەو سەرەخۆشى لە د. دلاوەر ئاژگەیى نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا کرد

Thu, 06 Aug 2020 15:30:12

بەبۆنەى کۆچى دوایی سلێمان خالید ئاژگەیى کە دەکاتە براگەورەى د. دلاوەر خالید ئاژگەیى نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بە ناوى خۆى و ستافى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پرسەو سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى خواست خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبرو ئارامى بە هەموولایەک ببەخشێت و ئەمە دوا خەم و دوا کۆستى ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە بێت.

 

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بنەماڵەی بەڕێزی کاک سلێمان خالید ئاژگەیی

Thu, 06 Aug 2020 14:35:52

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سلێمان، كوڕەگەورەی تێکۆشەری دێرین خالید ئاژگەییم پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم . خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات وئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.